جام کوردی:
یه‌کێک له‌و ڕه‌خنانه‌ی که له ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بڵاو ده‌کرێته‌وه، ئه‌وه‌یه که به گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته له عێراق، ئێران به شێوازی تاکلایانه له عێراق بوو به خاوه‌ن پێگه و هێز و له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتوو بوو که هاوکێشه‌کان و هاوسه‌نگی هێز له عێراق به پێی به‌رژه‌وه‌ندی و خواسته‌کانی خۆی ڕێکبخاته‌وه و له گه‌ڵ دوو له سێ فاکته‌ره بنه‌ڕه‌تییه‌کانی هێزی سیاسی له عێراق، واته شێعه و کورد، په‌یوه‌ندی ستراتژیک ببه‌ستێت و ڕێگری له به‌هێزبوونی ڕکابه‌ره‌کانی ناوچه‌که له عێراقدا بکات. ئه‌م ڕه‌خنه‌یه که زۆرتر له لایه‌ن لایه‌نگرانی کرده‌وه سه‌ربازییه‌کان بڵاو ده‌بێته‌وه، له ڕاستیدا پیشانده‌ری ئاستی هێز و ده‌سه‌ڵاتی تارانه له گۆڕه‌پانی عێراق و له چه‌ندین دۆسیه‌ی دیکه‌ی وه‌ک فه‌ڵه‌ستین، لۆبنان، سوریا و تا ڕاده‌یه‌کیش یه‌مه‌ن، ئێران به‌و پێگه‌یه گه‌یشتووه که کاراکته‌ره‌کانی دیکه به بێ ڕه‌زامه‌ندی تاران ناتوانن گۆڕانکارییه‌کی ئه‌وتۆ بخوڵقێنن. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، لانیکه‌م له شه‌ش مانگی ڕابردوو، به هاتنی ڕووسیا بۆ گۆڕه‌پانی هه‌ستیار و پڕ له کێشه و به‌ره‌ی سوریا، گۆڕانکارییه‌کان به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌ک ده‌برێن که بارودۆخه‌که له به‌رژه‌وه‌ندی مۆسکۆدا به‌ره‌وپێش ببرێت و ئه‌مه‌ش له گه‌شبینانه‌ترین حاڵه‌ت و له ئه‌گه‌ری ئیئتلاف و هه‌بوونی په‌یوه‌ندی ستراتژیک و بنه‌ڕه‌تی له نێوان تاران و مۆسکۆ، ناتوانێت به‌رژه‌وه‌ندی و ئامانجه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌سته‌به‌ر بکات.
دڵ لێچوویی له به‌رامبه‌ر پوتین و خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی ئامانجه‌کانی مۆسکۆ:
چه‌ندین نموونه له ڕووداوه‌کانی چه‌ند مانگی ڕابردوو و لێدوانی هه‌ندێک له به‌رپرسانی سیاسی، ئه‌منی و سه‌ربازی و گرووپێکی تایبه‌ت له شرۆڤه‌کاران و پسپۆڕانی سیاسی ئێران، ئه‌م بابه‌ته ڕوون ده‌کاته‌وه که له ئێستادا، چه‌شنێک له دڵ لێچوویی به‌رامبه‌ر به ڕووسیا هاتووه‌ته ئاراوه که ده‌توانێت له داهاتوودا خه‌ساری جیدیی به‌دواوه بێت. لێدوانه‌کان سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی که یه‌کێک له به‌رپرسانی باڵای وڵات، چاوپێکه‌وتنی ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا له گه‌ڵ ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران به گرنگترین چاوپێکه‌وتن له مێژووی کۆماری ئیسلامی ئێران ناو ده‌بات. هه‌ندێک له میدیاکان و ناوه‌نده‌کانی ڕاگه‌یاندنی تایبه‌تیش، پوتینیان له گه‌ڵ وه‌هه‌بی مه‌سیحی به‌راورد کردووه و وێنایه‌کی دیکه‌یان به پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و ئامانجه باڵاکانی وڵاتادا ده‌رخستووه که ڕه‌نگه بتوانین به ده‌سته‌واژه‌یه‌کی نه‌خوێنده‌وارانه ناوی ببه‌ین.
له ڕاستیدا چی ڕووی داوه؟ ڕووسیا له سوریا چی کردووه و چه چالاکییه‌کی ئه‌نجام داوه و چه ده‌ستێکی سپیی پیشان داوه؟ ئایا کرده‌وه سه‌ربازییه‌کانی ڕووسیا بووه‌ته هۆی ته‌واوبوونی ژیانی ڕه‌شی گرووپی تیرۆریستی داعش و ده‌سته‌به‌ربوونی مانه‌وه‌ی ژیانی حکومه‌تی ئه‌سه‌د یان ده‌سته‌به‌ربوونی به‌ره‌ی خۆڕاگری؟ ئایا ئامانجی سه‌ربازی ستراتژیکی ڕووسیا له ناوچه‌ی مه‌دیته‌رانه و بنکه‌کانی ته‌ڕتوس و لازقیه و هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له گه‌ڵ ته‌ل ئه‌بیب، بابه‌تێکه که پێویستی به شرۆڤه و ده‌رخستنی ورده‌کارییه‌کان هه‌یه؟ ئایا له هه‌ل و مه‌رجێکدا که ئێران به ده‌یان فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی خۆیی له شه‌ڕی دژ به داعش له ده‌ست داوه و به وته‌ی ڕۆژئاواییه‌کان، ژنڕاڵه ئێرانییه‌کانیش له‌م شه‌ڕه‌دا خوێنیان داوه، پێویست ده‌کات که به‌م شێوازه باسی کرده‌وه سه‌ربازییه‌کانی مۆسکۆ بکه‌ین؟ له کاتێکدا که هه‌ل و مه‌رجی پێدانی سیسته‌می اس 300 هێشتا ڕوون نه‌کراوه‌ته‌وه، ته‌قاندنی موشه‌ک له ده‌ریای خه‌زه‌ر به‌ره‌و سوریا و پیشاندانی هێز و ده‌سه‌ڵاتی پوتین له گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی، چه قازانجێکی بۆ تاران ده‌بێت؟
پێش له‌وه‌ی که به‌م پرسیاره ڕوون و ساکارانه، وه‌ڵامێکی کورت یان ته‌واو بدرێته‌وه، پێویسته له‌م بواره‌دا، باس له چه‌ندین بابه‌تی دیکه بکرێت که هه‌ندێک هه‌ڵه‌ی شرۆڤه‌کاران و به‌رپرسانی وا له خۆ ده‌گرێت که ته‌نیا نموونه ڕه‌ش و سپییه‌کان له به‌رچاو ده‌گرن به بێ ئه‌وه‌ی که ڕه‌نگه‌کانی دیکه ببینن و به ته‌نیا له په‌نجه‌ره‌ی ژوورێکه‌وه بابه‌ته‌کان ده‌بینن.
یه‌ک له‌و بابه‌تانه، پێویستی گرنگیدان به‌م خاڵه‌یه که ئێران، به‌و تێچووانه‌ی که له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوو به‌ری که‌وتووه و به هۆی ئه‌و بیر و بۆچوونه‌ی که له‌م بواره‌دا په‌یره‌وی ده‌کات، له بارودۆخێکدا نییه که به ته‌نیا له گه‌ڵ کاراکته‌رێک ئیئتلافێک پێک بێنێت و چاو به ڕووی بژارده‌کانی دیکه وه‌ک دانوستان له گه‌ڵ نه‌یاران و ڕکابه‌ره‌کان و ته‌نانه‌ت دوژمنانیش ببه‌ستێت. بۆ نموونه، له دۆسیه‌ی هه‌ستیاری سوریا، بۆ هه‌میشه ناتوانرێت، سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی ئه‌و وڵاته به یه‌ک چاو ببینرێت و هه‌موویان به تیرۆریست ناویان ببرێت. به تایبه‌ت له هه‌ل و مه‌رجێکدا که ئیئتلافی نه‌یارانی به‌شار ئه‌سه‌د به سه‌رۆکایه‌تی خالد خۆجا، له هه‌ندێک له ناوه‌نده دیپلۆماسییه جیهانییه‌کان شه‌رعییه‌ت و ڕه‌وایه‌تییان هه‌یه، ئێرانیش ده‌توانێت له گه‌ڵ ئه‌وان و هه‌روه‌ها کورده‌کان و تورکمانه‌کان وتووێژی فه‌رمی و ئاشکرای هه‌بێت و له هه‌مان کاتیش‌دا پێداگری له سه‌ر بنه‌ماکانی خۆی بکات، له‌م بواره‌دا، بابه‌تێکی هه‌ستیار و گرنگی دیکه به ناوی تێڕوانینی تاران به‌رامبه‌ر به تورکیا، قه‌ته‌ر و عه‌ره‌بستان هه‌یه. ئه‌گه‌ر له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ڕیاز به هۆی ڕووداوه‌که‌ی مه‌شعه‌ری مینا و بابه‌تێکی گرنگی وه‌ک یه‌مه‌ن و ناکۆکییه‌کانی دیکه، ڕێگای وتووێژ داخراوه، نابێت سه‌باره‌ت به تورکیا و قه‌ته‌ر هه‌مان تێڕوانینمان هه‌بێت. له ڕۆژانی ڕابردوو، لێدوانه‌کانی سه‌رۆک کۆمار و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌باره‌ت به ئاڵۆزی سیاسی و سه‌ربازی نوێ که له پاش تێکشکانی فڕۆکه‌ی سوخۆ 24ی ڕووسیا له گه‌ڵ تورکیا پێش هاتووه، ڕه‌هه‌نده سیاسی و دیپلۆماسییه‌کانی ئه‌م ڕووداوه له به‌رچاو گیراوه، به‌ڵام له تێڕوانینی هه‌ندێک له به‌رپرسانی سه‌ربازی و شرۆڤه‌کاران و هه‌ندێک لایه‌نی تایبه‌ت، پاڵپشتی ته‌واو له ڕووسیا، پێش بینی وه‌ڵامێکی توند بۆ تورکیا و لێدوانی له‌م شێوه‌یه و هه‌روه‌ها وه‌رگێڕان و بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌ربڵاوی هه‌واڵ و لێدوانه‌کانی توندی پوتین دژ به ئه‌ردۆغان، گیراوه‌ته به‌ر.
له کۆتاییدا پێویسته بڵێین که دڵ لێچوویی له به‌رامبه‌ر ڕووسیا و ناوبردنی پوتین وه‌ک ڕزگارکه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌ڵه‌یه‌کی ئاشکرا و بنه‌ڕه‌تییه و ده‌توانێت ببێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی زیانێکی گه‌وره.
نووسه‌ر: محه‌ممه‌د عه‌لی ده‌ستماڵی
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی دیپلۆماسی ئێرانی
وه‌رگێڕان: جام کوردی