جام کوردی:
هه‌نگاوه تۆڵه‌سێنانه‌وه‌کانی ڕووسیا دژ به تورکیا ده‌ستیپێکردووه. ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا گه‌مارۆ ئابورییه‌کانی دژ به تورکیا واژۆ کردووه. به پێی ئه‌و یاسایه‌ی که پوتین ڕایگه‌یاندووه، فڕۆکه‌کانی تورکیا له سه‌ر ئاسمانی ڕووسیا ناتوانن بفڕن و کۆمپانیا گه‌شتیارییه‌کانی ڕووسیا سه‌رجه‌م سه‌ردان و به‌رنامه‌کانیان بۆ تورکیا هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه. هه‌روه‌ها هاورده‌کردنی ئه‌و کاڵایانه‌ی که سه‌رچاوه‌ی دابین کردنیان ڕوون نییه له تورکیاوه قه‌ده‌غه ده‌کرێت. له هه‌مان کاتدا چالاکی سه‌رجه‌م کۆمپانیا و بازرگانانی تورک له خاکی ڕووسیا قه‌ده‌غه ده‌بێت. دیمێتری پسکۆف وته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ڕووسیا پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌م یاسایه وتی: ئه‌مه بارودۆخێکی که‌م وێنه‌یه. ڕووسیا به‌م بارودۆخه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت. ئێمه له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌کداین که ئاساییه له به‌رامبه‌ریدا کاردانه‌وه‌مان هه‌بێت.
به‌رپرسانی تورکیا سه‌باره‌ت به‌م هه‌نگاوانه‌ی ڕووسیا به هه‌واڵده‌ری ڕۆیته‌رزیان ڕاگه‌یاندووه که گه‌مارۆکانی ڕووسیا ده‌بنه هۆی قوڵتربوونی کێشه‌کانی نێوانمان. ئه‌وان هه‌روه‌ها پچڕانی هه‌نارده‌کردنی گازی ڕووسیا بۆ تورکیا به دوور ده‌زانن و ڕایانگه‌یاندووه که وه‌ها کردارێک زیاتر خه‌سار به ئابوری مۆسکۆ ده‌گه‌ێنێت. تورکیا له سه‌دا 60ی گازی خۆی له ڕووسیا هاورده ده‌کات.
ڕۆژنامه‌ی العرب چاپی له‌نده‌ن سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ده‌نووسێت: جێگرانی ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا ده‌ڵێن ناوبراو زۆر زوێره، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌ردۆغان تا ئێستا سه‌باره‌ت به که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه بۆمب هاوێژه‌که‌ی ڕووسیا داوای لێبوردنی له‌م وڵاته نه‌کردووه. به‌رپرسانی ڕووسیا ده‌ڵێن، تورکیا پێشتر ڕێکخراوی ناتۆی سه‌باره‌ت به لێدانی فڕۆکه‌کانی ڕووسیا ئاگادار کردووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش پلانی پێشوه‌خته بووه.
ئه‌ردۆغان پێشتر ڕایگه‌یاندبوو که سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه داوای لێبوردن له ڕووسیا ناکات و به مافی وڵاته‌که‌ی ده‌زانێت که به‌رگری له هه‌رێمی ئاسمانی خۆی بکات، به‌ڵام دواتر هاوخه‌می خۆیی ڕاگه‌یاند و وتی که بریا ڕووداوی وه‌هام نه‌ده‌بینی.
دیمێتری پسکۆف وتی: سه‌رکردایه‌تی ڕووسیا ئاماده‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی درێژخایه‌ن له گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیایه. ئێمه وه‌ڵامێکی توندمان بۆ ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ی تورکیا ده‌بێت.
مالپه‌ڕی کرملین ڕایگه‌یاند: ڕووسیا پێویسته ڕێگری له چالاکییه نهێنی و نایاساییه‌کانی تورکیا بکات.
سه‌باره‌ت به‌م گرژی و ئاڵۆزییه‌ی که له په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان مۆسکۆ و ئه‌نکه‌ره ده‌بینرێت، ڕووسیا هاورده‌کردنی هه‌ندێک کاڵا و به‌رهه‌می تورکیای قه‌ده‌غه کردووه و هاتووچۆی به‌رپرسان و بازرگانانی ئه‌و وڵاته‌ی سنوردار و ته‌نانه‌ت قه‌ده‌غه‌ش کردووه. هه‌واڵده‌ری ئینترفۆکس له سه‌ر زاری به‌رپرسانی حکومی ڕایگه‌یاندووه که حکومه‌تی ڕووسیا ڕیزی ئه‌و کاڵایانه‌ی ڕاده‌گه‌ێنێت که گه‌مارۆیان خراوه‌ته سه‌ر و پێده‌چێت کاڵا و به‌رهه‌مه خۆراکییه‌کان، جل و به‌رگ و چه‌ندین کاڵای دیکه له خۆ بگرێت.
زۆربه‌ی هه‌نارده‌کردنی تورکیا بۆ ڕووسیا، به‌رهه‌مه‌کانی خوارده‌مه‌نی، کشتووکاڵی و قوماشه، هه‌روه‌ها ڕووسیا به‌شێکی گه‌وره‌ی گه‌شتیارانی تورکیا له خۆ ده‌گرێت. وته‌بێژی کرملین داوای له هاووڵاتیانی کردووه که به زووترین کات خاکی تورکیا به جێ بهێڵن و تا ئێستاش 200 هه‌زار که‌س ئه‌و ئامۆژگارییه‌یان جێبه‌جێ کردووه. ڕووسیا له فڕۆکه‌خانه‌ی مۆسکۆ ڕێگریی له هاتنی 30 بازرگانی گه‌وره‌ی تورکیا بۆ خاکی وڵاته‌که‌ی کرد و بیانووه‌که‌شی ئه‌وه بووه که پاسپۆرته‌کانیان کێشه‌ی تێدایه.
هه‌نگاوه‌کانی ڕووسیا به‌مه‌ش ته‌واو نابێت و مۆسکۆ به‌نیازه دژ به ئه‌نکه‌ره، نهێنییه‌کان بدرکێنێت. بابه‌تێک که ده‌توانێت شه‌قامی تورکیا دژ به ئه‌ردۆغان بێنێته ده‌نگ. یه‌که‌م درکاندنی نهێنییه‌کانیش له لایه‌ن وته‌بێژی کۆشکی کرملین بووه که ڕایگه‌یاند: کوڕه‌که‌ی ئه‌ردۆغان له پیشه‌سازی نه‌وت به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی هه‌یه. پێشتریش پوتین ڕایگه‌یاندبوو که نه‌وتی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له سوریا، له ڕێگای خاکی تورکیاوه ده‌گاته ده‌ستی کڕیارانی.
ناکۆکییه‌کان له تورکیا په‌ره ده‌ستێنن:
به زیاتربوونی ئالۆزییه‌کانی نێوان تورکیا و ڕووسیا و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی که مۆسکۆ ئاراسته‌ی ئه‌نکه‌ره‌ی کردووه و به پێی ئه‌و لێدوانانه‌ی که پوتین و به‌رپرسانی دیکه‌ی ڕووسیا دژ به ئه‌ردۆغان و ده‌سته‌ی سه‌رکردایه‌تی تورکیا ڕایانگه‌یاندووه، که‌لێنه‌کان له ناوخۆی تورکیا زیاتر ده‌بن. له ئێستادا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان خۆی له به‌رده‌م کێشه‌یه‌کی نوێ و جیدی‌دا ده‌بینێت. زۆربه‌ی ناکۆکییه‌کانی له گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌کداره‌کانی تورکیایه. به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که له هه‌ندێک رۆژنامه‌ی نزیک له حکومه‌ت بڵاو کراوه‌ته‌وه که پیشان ده‌دات خستنه‌خواره‌وه‌ی بۆمب هاوێژه‌که‌ی ڕووسیا به فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی حکومه‌ت و ته‌نانه‌ت سه‌رۆک کۆماری تورکیا بووه. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵانه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی تا به‌رپرسان و فه‌رمانده‌کانی سوپا بڵێن که هێرش کردنه سه‌ر فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌که‌ی ڕووسیا به بێ ئاگاداری سوپا بووه و پێویسته حکومه‌ت به‌رپرسایه‌تی ڕووداوه‌که له ئه‌ستۆ بگرێت. به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی الحیات چاپی به‌یروت، حکومه‌ت له به‌رامبه‌ردا هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات به چه‌شنێک سوپاش له‌م ڕووداوه بخاته ژێر به‌رپرسایه‌تییه‌وه. ڕۆژنامه‌کانی نزیک له حکومه‌ت هه‌ندێک ئه‌ندامی باڵای سوپای تورکیا به هۆکاری ئاڵۆزتربوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی وڵاته‌که‌یان له گه‌ڵ ڕووسیا ناو ده‌به‌ن و ڕایده‌گه‌ێنن که ئامانجی ئه‌وان خوڵقاندنی کێشه بۆ ئه‌ردۆغان بووه. به‌رپرسێکی باڵای سوپا که نه‌یویستووه ناوه‌که‌ی ئاشکرا بێت، له وتووێژی له گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی تورکی سوزجۆ، وتی که فه‌رمانده‌کانی هێزی ئاسمانی زانیاری ته‌واویان سه‌باره‌ت به هه‌موو ئه‌و فڕۆکانه هه‌یه که له سنوره‌کانی نزیک تورکیا ده‌سوڕێنه‌وه، ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌ی لێدوانه‌کانی ئه‌ردۆغانه. ئه‌م به‌رپرسه سه‌ربازییه هه‌روه‌ها وتی که حکومه‌ت سه‌باره‌ت به ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی تێکشکانی فڕۆکه‌که‌ی ڕووسیا زۆر په‌له‌ی کردووه، له کاتێکدا که سوپا به‌نیاز بووه له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕابگه‌ێنێت که فڕۆکه‌یه‌کی نه‌ناسراو که‌وتووه‌ته خواره‌وه. وتیشی: ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی حکومی بێده‌نگییان هه‌ڵده‌بژارد، ئێمه به خێرایی کێشه‌که‌مان چاره‌سه‌ر ده‌کرد.
پاش که‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌که‌ی ڕووسیا، میدیاکانی نزیک له حکومه‌تی تورکیا به‌م مانشێته ڕایانگه‌یاند: پوتین له سوریا زلله‌یه‌کی به‌رکه‌وتووه و به‌م شێوه‌یه شایی خۆیان سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه خسته‌ڕوو، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی که هه‌ڵوێستی توندی مۆسکۆیان بینی، پاشه‌کشه‌یان کرد و ڕایانگه‌یاند که ئه‌م ڕووداوه ته‌نیا ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی پێگه‌ی ڕووسیا له سوریا. بیرێڵ داداغلۆ وه‌زیری پێشووی یه‌کێتی ئه‌ورووپا وتی: به پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌کانی ئێمه، ئه‌مه پوتین بوو که کێشه‌ی بۆمان خوڵقاند و ئێمه‌ی به‌ره‌و خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌که‌ی هان دا، له به‌ر ئه‌وه‌ی که زیاتر له هه‌موو لایه‌نێک ئه‌م ڕووداوه قازانجی به ئه‌و گه‌یاندووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، به‌رپرسانی تورکیا ده‌ڵێن هیوادارین به ناردنه‌وه‌ی ته‌رمی فڕۆکه‌وانه‌که‌ی ڕووسیا له ڕێگای ئه‌رده‌نه‌وه، هه‌نگاوی ئه‌رێنی له چاره‌سه‌ربوونی ئه‌م قه‌یرانه هه‌ڵبگرین.