پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه داوای له به‌رپرسانی پارێزگای کوردستان کرد له پێناو گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌م پارێزگا نوێیه، یارمه‌تیده‌ری ئه‌وان بن.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی عه‌بدووڵا نه‌ورۆڵی ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه له میانه‌ی به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی پرۆژه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تایبه‌ت به به‌خێوکردنی مریشک و پیشه‌سازی په‌یوه‌ندیدار له مه‌ریوان، داوای له به‌رپرسانی پارێزگای کوردستان کرد ته‌کنۆلۆژیا و زانستی ئه‌م پیشه‌سازییه‌ش به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بده‌ن.
ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که هه‌ڵه‌بجه له هه‌ر چه‌شنه سه‌رمایه‌گوزارییه‌کی ئێرانی پێشوازی ده‌کات، ڕایگه‌یاند: ئاماده‌یی ئه‌وه‌مان هه‌یه سه‌رجه‌م کۆسپ و له‌مپه‌ره‌کانی به‌رده‌م ڕه‌وتی سه‌رمایه‌گوزاری له ناو به‌رین و ئاسانکاری له‌م بواره‌دا دابین بکه‌ین.
له‌م به‌سه‌رکردنه‌وه‌دا سه‌رۆکی ڕێکخراوی کشتووکاڵی پارێزگای کوردستان ئاماده‌یی ڕێکخراوه‌که‌ی سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و زانست و ته‌کنۆلۆژیایه بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌ربڕی و وتی: له‌م بواره‌دا پارێزگای کوردستان به یه‌کێک له هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌ندترین پارێزگاکانی وڵاتی ئێران داده‌نرێت و ئه‌زموونێکی باڵامان هه‌یه و ئاماده‌یی ئه‌وه‌شمان هه‌یه یارمه‌تیده‌ری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بین.
که‌ریم زولفه‌قاری ئاماژه‌ی به چالاکی 800 یه‌که‌ی به‌خێوکردنی مریشک له پارێزگای کوردستان دا که به وته‌ی ناوبراو ساڵانه 75 هه‌زار ته‌ن گۆشتی مریشک به‌رهه‌م دێنن، وتیشی: له پارێزگای کوردستان 11 هه‌زار که‌س له‌م پیشه‌سازییه‌دا سه‌رقاڵی ئیش و کارن.
ناوبراو ئاماده‌یی پارێزگای کوردستانی له پێناو دابین کردنی گۆشتی مریشکی پێویست له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ڕاگه‌یاند و وتی: له ئه‌گه‌ری داواکاری ئه‌وان، کوردستان ئاماده‌یی هاوکاری ته‌واوی سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته هه‌یه.
پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه به سه‌ردانێکی فه‌رمی سێ ڕۆژه، ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه گه‌یشته شاری سنه و بڕیاره له گه‌ڵ پارێزگار و به‌رپرسانی دیکه‌ی پارێزگای کوردستان، چۆنیه‌تی به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ڵه‌بجه و سنه تاوتوێ بکات.