به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی کوردستان ناسی له زانکۆی ئازادی سنه وتی: کاری نووسینی مێژووی وێژه‌یی کوردی به زمانی فارسی و به تێڕوانینێکی زانستییانه، زستانی ئه‌مساڵ ته‌واو ده‌بێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئێرنا، دوکتۆر ئومێد وه‌رزه‌نده ڕایگه‌یاند: ئه‌م به‌رهه‌مه له لایه‌ن دوکتۆر جه‌ماڵ ئه‌حمه‌دی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی زمان و وێژه‌ی کوردی له ناوه‌ندی کوردستان ناسی که تایبه‌ته به مێژووی وێژه له لێواری ته‌واوبوونیدایه.
ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که ئه‌م به‌رهه‌مه زیاتر له 800 لاپه‌ڕه ده‌بێت، له درێژه‌دا وتی: ئه‌گه‌رچی له‌م بواره‌دا چه‌ندین کتێبی دیکه‌ش ئاماده کراون، به‌ڵام تێڕوانینی به‌رهه‌می ئاماژه‌پێکراو له لایه‌ن زانکۆی ئازادی سنه‌وه، زانستیانه‌تره له به‌رهه‌مه‌کانی هاوشێوه.
وتیشی: زانستنامه‌ی گه‌وره‌ی سنه و ئاماده‌کردنی کتێب بۆ وانه‌ی زمانی کوردی له زانکۆ له پلانه توێژینه‌وه‌کانی دیکه‌یه که له لایه‌ن ناوه‌ندی کوردستان ناسییه‌وه له بواری جێبه‌جێ کردندایه.
وه‌رزه‌نده به ئاماژه به‌وه‌ی که ئه‌م ناوه‌نده ماوه‌ی ساڵێکه که دامه‌زراوه، وتی: بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێبه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی شانۆی ڕۆژژمێری شارێک، زیوه‌ری زمان و وه‌رگێڕانی کلیله و دمنه به زمانی کوردی له کرده‌وه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م ناوه‌نده بووه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که کۆنفرانسی ناسنامه و سینه‌مای کوردی و هه‌ورامان، مرۆڤ، مێژوو و ژیان له لایه‌ن ناوه‌ندی کوردستان ناسی له ماوه‌ی کارکردنیدا به‌ڕێوه‌چووه.
وه‌رزه‌نده به ئاماژه به پێویستی دامه‌زراندنی ناوه‌ندی کوردستان ناسی، ڕایگه‌یاند: ناوه‌نده‌که به‌شی زمان و وێژه‌یی کوردی، هونه‌ر و نه‌ژیارڤانی، مێژوو و که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی، زانستی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و توێژینه‌وه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی له خۆ ده‌گرێت.
له کۆتاییدا وه‌رزه‌نده وتی: به ئه‌رشیڤ کردنی زانیاری و به‌ڵگه‌کانی بابه‌تی کوردستان ناسی بۆ وڵات پێویستییه‌کی جیدی و سه‌ره‌کییه.