جام کوردی:
دوو پۆلیس له شاری ئایندهۆڤنی هۆڵه‌ندا به گرتنی وێنه‌یه‌کی سێڵفی له چێشتخانه‌ی خانووی یه‌کێک له دانیشتووانی ئه‌و شاره، له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و میدیاکانی ئه‌و وڵاته‌دا ناوبانگیان ده‌رکردووه.
له ڕۆژانی ڕابردوو، تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی هۆڵه‌ندا باسی دوو پۆلیسی دڵۆڤان ده‌که‌ن که پاش گواستنه‌وه‌ی ئافره‌تێک بۆ نه‌خۆشخانه له ماڵه‌که‌یدا ماونه‌ته‌وه و خوارده‌مه‌نییان بۆ 5 منداڵه‌که‌ی ئاماده کردووه و ئه‌ویش به هۆی ته‌نیایی منداڵه‌کانی ئه‌و ئافره‌ته‌وه بووه که به هۆی نه‌خۆشی شه‌کره‌وه گه‌ێندراوه‌ته نه‌خۆشخانه.
یه‌ک له‌و پۆلیسانه که سه‌رقاڵی شتنی قاپ و قاچاخی ماڵه‌که‌یه، وێنه‌یه‌ک به ناوی ” ڕووی دیکه‌ی پۆلیس بوون ” له فه‌یسبووک بلاو ده‌کاته‌وه که کاردانه‌وه‌ی زۆری له کۆمه‌ڵگای هۆڵه‌ندا به دواوه بووه. ئه‌م دوو پۆلیسه وێڕای دابین کردنی خوارده‌مه‌نی پێویستی ئه‌و 5 منداڵه، ددانه‌کانی ئه‌و منداڵانه‌شیان به فڵچه و هه‌ویری ددان خاوێن کردووه‌ته‌وه.