دوکتۆر حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران له په‌یامیکدا بۆ فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆک کۆماری فه‌رانسه، ڕووداوه تیرۆریستییه‌کانی ئه‌و وڵاته و کوژراو و برینداربوونی ژماره‌یه‌ک زۆر له دانیشتووانی پاریسی به توندی ئیدانه کرد و ڕایگه‌یاندووه به ناوی گه‌لی ئێرانه‌وه که یه‌کێک له قوربانیانی ده‌ستی تیرۆر بووه، ئه‌م ڕووداوانه ئیدانه ده‌که‌ین.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی به گێڕانه‌وه له پێگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار، ناوه‌ڕۆکی په‌یامه‌که‌ی سه‌رۆک ڕۆحانی به‌م شێوه‌یه:
به ناوی خودای گه‌وره و دڵۆڤان
به‌ڕێز فرانسوا ئۆلاند
سه‌رۆک کۆماری خۆشه‌ویستی فه‌رانسه
ڕووداوه تیرۆریستییه‌کانی پاریس و کوژراو و برینداربوونی ژماره‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵکی بێ تاوان بوو به هۆی خه‌م و ئازارێکی زۆر.
به ناوی نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی ئێران که وه‌ک قوربانییه‌کی ده‌ستی تیرۆر بووه، ئه‌م تاوانه دژه مرۆڤییه به توندی ئیدانه ده‌که‌ین و هاوخه‌می خۆمان به گه‌ل و حکومه‌تی فه‌رانسه ڕاده‌گه‌ێنین.
بێ گومان گرنگترین په‌یامی جیهان له وه‌ها ڕووداوێک، ئیراده‌یه‌کی گشتگیر و جیدییه به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه دژ به گرووپه تیرۆریستییه‌کان.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی
سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران