جام کوردی:
به بۆنه‌ی نزیکبوونه‌وه‌ی چله‌ی ماته‌مینی ڕووداوه‌که‌ی مینا و ده‌ربڕینی هاوخه‌می سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌که‌ی مه‌شعه‌ری مینا که تێیدا به هه‌زاران حاجی کرانه قوربانی که‌مته‌رخه‌می و نابه‌رپرسایه‌تی کاربه‌ده‌ستانی عه‌ره‌بستان، کۆمه‌ڵێک له به‌رپرسانی باڵای حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و به‌رپرسانی حیزبی و زانایانی ئائینی له ڕۆژانی 19 بۆ 21ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی 1394ی کۆچی هه‌تاوی سه‌ردانی کۆنسووڵخانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان له شاری هه‌ولێر کرد.
له‌و سه‌ردانه‌دا وێڕای باس کردن له په‌یوه‌ندی مێژوویی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی کوردستان و هه‌بوونی ئیراده‌ی به‌هێز به مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کان، ڕووداوه‌که‌ی مه‌شعه‌ری مینا وه‌ک کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی جیهانی ئیسلام که له ئاکامی که‌مته‌رخه‌می و هه‌ست نه‌کردن به به‌رپرسایه‌تی لای به‌رپرسانی عه‌ره‌بستان به‌دیهاتووه باس لێ‌کرا.