جام کوردی:
محه‌ممه‌د حوسێن به‌حرانی به ئاماده‌بوون له به‌شی نێوده‌وڵه‌تی پێشانگای چاپه‌مه‌نی و هه‌واڵده‌رییه‌کانی ئێران له تاران، پرسی هێزی میدیاکان و کاریگه‌رییانی له سه‌ر ڕای گشتی تاوتوێ کرد.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری “خبرآنلاین” ، دانیشتنی ئاشنایی له گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی ” المیادین ” و ڕۆڵی که‌ناڵه ئاسمانییه‌کان له ناوچه‌که به ئاماده‌بوونی محه‌ممه‌د حوسێن ئهلبهحرانی سه‌رۆکی نووسینگه و په‌یامنێری ئه‌و که‌ناڵه له ئێران، له به‌شی تایبه‌ت به بواری نێوده‌وڵه‌تی بیست و یه‌که‌مین پێشانگای چاپه‌مه‌نی و هه‌واڵده‌رییه‌کان تاوتوێ کرا.
ئهلبهحرانی به ئاماژه به‌وه‌ی که دابین کردنی گۆڕانکاری له ڕای گشتی پاش شه‌ڕی جیهانی دووه‌م خرایه ڕوو، وتی: له سه‌ره‌تای هه‌شتاکانی زائینی، که‌ناڵه ئاسمانییه‌کان له دایکبوون و له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کانیش له وڵاتانی ئاسیایی گه‌شه‌یان کرد.
ئه‌م په‌یامنێره‌ی که‌ناڵی المیادین له درێژه‌دا ئامارێکی گشتیی له که‌ناڵه ئاسمانییه عه‌ره‌بییه‌کان خستوو ڕوو و وتی: نزیکه‌ی 6 هه‌زار که‌ناڵی ئاسمانی بوونیان هه‌یه که له‌م ڕێژه‌یه 1400 که‌ناڵی ئاسمانی سه‌ر به وڵاتانی عه‌ره‌بین. 220 که‌ناڵی وه‌رزشی، 180 که‌ناڵی فلێم و دراما، 150 که‌ناڵی مۆسیقا، 135 که‌ناڵی ئائینی و مه‌زهه‌بی، 25 که‌ناڵی تایبه‌ت به کاروباری تائیفی، 50 که‌ناڵی کلتوری و فه‌رهه‌نگی، 70 که‌ناڵی کۆمه‌ڵایه‌تی و تایبه‌ت به بنه‌ماڵه و 70 که‌ناڵی هه‌واڵ و زانیاری له وڵاتانی عه‌ره‌بی چالاکی ده‌که‌ن.
ناوبراو سه‌باره‌ت به که‌ناڵه‌کانی تایبه‌ت به هه‌واڵ و زانیاری له وڵاتانی عه‌ره‌بی ڕایگه‌یاند: که‌ناڵی ” الجزیره، العربیه، بی بی سی، ایسکانیوز، 24 فرانس و المیادین ” شه‌ش که‌ناڵی ناسراوی عه‌ره‌بین له‌و 70 که‌ناڵه‌ی که ئاماژه درا و ئه‌ڵبه‌ت که‌ناڵی الجزیره به‌راورد به که‌ناڵه‌کانی دیکه سه‌رکه‌وتوو بووه و کاریگه‌ری زۆری له سه‌ر گۆڕین و ڕێنوێنی ڕای گشتی بووه.
سه‌رۆکی نووسینگه‌ی که‌ناڵی المیادین له تاران وتی: له جیهانی ئه‌مڕۆدا، حکومه‌ت و حیزبه‌کان به بێ بودجه‌ی هه‌ره زۆری شه‌ڕ و داگیرکردنی وڵاتان، به شه‌ڕی ده‌روونی و به‌ڕێوه‌بردنی ڕای گشتی له ڕێگای میدیاکانه‌وه ده‌گه‌نه ئامانجه‌کانی خۆیان.
به وته‌ی ئهلبهحرانی، میدیاکان ده‌توانن ڕووداوێکی بچووک به گه‌وره‌یی و ڕووداوێکی گه‌وره‌ش به ساکاری پیشان بده‌ن، بۆ نموونه خۆسووتاندنی گه‌نجێک له وڵاتی تونس ته‌نانه‌ت گه‌یشته ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی حوسنی موباره‌کیش له میسر، به‌ڵام کاره‌ساته‌که‌ی مه‌شعه‌ری مینا که 7 هه‌زار قوربانیی لێکه‌وته‌وه، کاردانه‌وه‌ی ئه‌وتۆی له میدیاکانی وڵاتانی ڕۆژئاوادا نه‌بووه.
به وته‌ی ناوبراو، گرووپی تیرۆریستی داعش له‌م هه‌له، واته کاریگه‌ری میدیاکان له سه‌ر ڕای گشتی، که‌ڵکی وه‌رگرتووه تا به بڵاوه‌پێکردنی ترس و تۆقاندن، له‌و ناوچانه‌ی که مه‌به‌ستییه‌تی بگاته ئامانجه ڕه‌شه‌کانی خۆی.
ئهلبهحرانی سه‌باره‌ت به ئامانجه‌کانی که‌ناڵی المیادین وتی: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که سێ ساڵ له ده‌ستپێکردنی چالاکییه‌کانی ئه‌م که‌ناڵه تێپه‌ڕ ده‌بێت، له که‌ش و هه‌وایه‌کی ئه‌رێنیدا هه‌واڵه‌کانی خۆی بڵاو ده‌کاته‌وه و ئه‌گه‌رچی بودجه‌که‌شی که‌م و سنورداره، به‌ڵام له کێبه‌ڕکێی له گه‌ڵ که‌ناڵه‌کانی دیکه سه‌رکه‌وتوو بووه.
ناوبراو خۆڕاگری گه‌لی فه‌ڵه‌ستین له به‌رامبه‌ر ڕژێمی زایۆنیستی، دانیشتووانی سوریا و عێراق له به‌رامبه‌ر تیرۆریستان و ده‌ستڕێژی عه‌ره‌بستان بۆ سه‌ر خاکی یه‌مه‌ن به سێ ئامانجی که‌ناڵی المیادین ناو ده‌بات و ڕایگه‌یاند: به‌ره‌نگاربوونه‌وه له گه‌ڵ زایۆنیسم، تیرۆر و ململانێ تائیفییه‌کان له‌و کێشهیانهن که له‌م که‌ناڵه‌دا تاوتوێ ده‌کرێن.