ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی ئێران لە چاوپێکه‌وتنی لەگەڵ سەرۆکی زانکۆکانی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە له‌مڕۆدا زانکۆکان بوونەتە ئامانجی گەورەترین پیلانەکان، جەختیان کرده‌وه: دوژمنان لە ئامادەبوونی کەسانی زانا و بیرمه‌ند به ڕۆحییاتی شۆڕشگێڕانه‌وه له گۆڕه‌پانی زانستی وڵات دا ده‌ترسن و بۆ ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام پیلانی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕه‌وته داده‌ڕێژن.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حه‌زره‌تی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ڕۆژی چوارشەمە ۲۰ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، لەگەڵ سەرۆکی زانکۆکان، ناوەند و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵای ئێران کۆبووە.
حه‌زره‌تی ئایەتوڵڵا خامنەیی سەرۆکی زانکۆکانی بە بیرکردنەوەی قووڵ و ڕامان سەبارەت بە پرسەکان بانگهێشت کرد و وتیان: پێویسته سەرجەم پلانەکان و ڕێگاکانی کارکۆی زانکۆکان لە پیناو ڕۆڵگێڕان لە دروست کردنی شارستانییەتی نوێی ئیسلامی بێت.
به‌ڕێزیان، سته‌مکاری و بۆمبی ناوه‌کیی وەک دوو نموونەی مێژوویی دەرئەنجامی جێگیربوونی زانست لە ڕێگای هەڵە زانی و وتیان:دەبێت هۆشیار بین کە ئاکار و مەعنەوییەت پێکه‌وه گرێ‌دراو بن.
ڕێبەری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، “خێرایی پێشکەوتنی زانستی” بۆ قەرەبووکردنەوەی دواکەوتووییەکان و هەروەها بەردەوامیی جووڵەی زانستی، به پێویست زانی و وتیان: بەداخەوە هەندێک لە زانکۆییەکان بە خوێندکاران دەڵێن ئەم پێشکەوتنە درۆیە، ئەگەر درۆیە بۆ ڕژیمی زایۆنیستی لێی هەراسانە.
پێش لە وتەکانی حه‌زره‌تی ئایەتوڵڵا خامنەیی، فەرهادی وەزیری زانست، توێژینەوە و تەکنۆلۆژیا ڕاپۆرتێکی پێشکەش کرد.