جام کوردی:
که‌نه‌دا له‌م ماوه‌دا و پاش سه‌رکه‌وتنی سه‌رۆک وه‌زیران جاستین ترۆدۆ له پارتی لیبراڵ دیمۆکرات له هه‌ڵبژاردنه پارله‌مانییه‌که‌ی نیوه‌ی ئۆکتۆبه‌ر، له پاش ده ساڵ گۆڕینی حکومه‌تی به‌چاو بینی. بۆ ئه‌وه‌ی که بزانین له بواری نێوده‌وڵه‌تی چ گۆڕانکارییه‌ک له که‌نه‌دا ڕووی دا، پێویسته کارکۆی حکومه‌ته‌که‌ی ئستیڤن هارپێر سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوو باس بکرێت. به ده‌یان جار ووتراوه که هه‌ڵبژاردنی ترۆدۆ ( که پی ێری باوکی له ساڵی 1971 که جاستین له دایک بووه سه‌رۆک وه‌زیرانی که‌نه‌دا بووه، ناوبراو له ساڵه‌کانی 1968 تا 1979 و 1980 تا 1984 سه‌رۆک وه‌زیران بووه) پیشانده‌ری ڕه‌تکردنه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌کانی هارپێر و شێواز و ستراتیژی ناوبراو له ده‌سه‌ڵات بووه. که‌نه‌دا له خولی سه‌رۆک وه‌زیرانی ناوبراو له به‌شداری چه‌ند لایه‌نه کشایه‌وه، به هۆی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌وه له ڕێکخراوه‌کانی وه‌ک نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وه‌لاوه نرا و به گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی ئه‌منی بوو به هۆی دابه‌شکردنی جیهان به دوو به‌ره‌ی دۆست و دوژمن.
ڕه‌خنه‌ی هارپێر له ده‌ستێوه‌ردانی ڕووسیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا و ده‌ست به سه‌رداگرتنی کرێمه و بارودۆخی مافی مرۆڤ له وڵاتی چین پشتیوانی زۆری له ناوبراو به‌دواوه بوو. به‌ڵام هه‌ڵوێستی سه‌باره‌ت به گۆڕانکارییه‌کانی که‌ش و هه‌وا هه‌رای زۆری نایه‌وه. کشانه‌وه له ڕێکه‌وتننامه‌ی کیۆتۆ له کرده‌وه‌کانی دیکه‌ی ناوبراو له‌م بواره‌دا بووه، سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی که‌نه‌دا به‌م هه‌نگاوه، پێگه‌ی وڵاته‌که‌یی له یه‌کێک له گرنگترین بابه‌ته جیهانییه‌کان لاواز کرد. سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی که‌نه‌دا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به هۆی پشتیوانی ڕاده‌به‌ده‌ری ئه‌و وڵاته له ئیسرائیل شێوازێک له سنورداربوونی پێوه ده‌بینرا.
ئه‌م چه‌شنه هه‌ڵوێستی سیاسی و کرده‌وه‌کانی دیکه، هۆکاره‌کانی شکستی دیپلۆماسی که‌نه‌دا له ساڵی 2010 که له مسۆگه‌رکردنی کورسی ئه‌نجومه‌نی ئاسایسی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو، پیشان ده‌دات، ڕووداوێک که گوشارێکی گه‌وره‌ی له سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته دانا.
حکومه‌تی نوێی لیبراڵ به‌ڵێنی یارمه‌تیدانی بازرگانیی له یه‌کێتی ئه‌ورووپا داوه له ئاستێکی بچووک و مامناوه‌نددا. وڵاتانی ئه‌ورووپی و بازرگانان ده‌توانن دیپلۆماسی چالاکی که‌نه‌دا له بواری بازرگانی و سه‌رمایه‌گوزاریدا ببینن. هاوپه‌یمانانی که‌نه‌دا هیوایان به ترۆدۆ و حکومه‌ته‌که‌ی هه‌یه له پێناو شوێنگری ئامانجه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانکارییه‌کانی ژینگه‌یی له دانیشتنی داهاتووی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له بواری گۆڕانکارییه‌کانی که‌ش و هه‌وا که له پاریس به‌ڕێوه ده‌چێت.
سه‌باره‌ت به سیاسه‌ته‌کانی ئه‌منی و به‌رگری، هێشتا هه‌ڵوێستی حکومه‌تی ترۆدۆ ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه. ناوبراو ڕۆژی پاش هه‌ڵبژاردنه‌کان په‌یوه‌ندی به باراک ئۆباماوه گرتووه و ڕایگه‌یاندووه که که‌نه‌دا له ئیئتلافی دژ به داعش له سوریا و عێراق دێته ده‌ره‌وه. له لایه‌کی دیکه‌وه پارتی لیبراڵ به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه که بودجه‌ی به‌رگری و درێژه‌پێدانی چالاکییه‌کانی ناتۆ له ئه‌ورووپای ناوه‌ڕاست و ڕۆژهه‌ڵات وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه.
به‌ده‌ر له‌مه‌ش ترۆدۆ ڕایگه‌یاندووه که به‌م زووانه مافی په‌نابه‌ری به 25 هه‌زار ئاواره‌ی سوریا ده‌به‌خشێت. ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له لایه‌ن ئه‌ورووپاوه پێشوازی لێ‌کرا و پیشانده‌ری یارمه‌تیدانی ئه‌م کیشوه‌ره بوو له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ ئه‌سته‌م ترین قه‌یرانی چه‌ندین ده‌یه‌ی ڕابردوو.
ڕه‌نگه گرنگترین بابه‌ت، گۆڕانکاری له بڕیاره‌کانی تایبه‌ت به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی که‌نه‌داوه بێت که چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له ژێر کاریگه‌ری حکومه‌ته‌که‌ی ترۆدۆ گۆڕینی به‌سه‌ردا بێت. هارپێر له ماوه‌ی ده ساڵ ده‌سه‌ڵاتیدا به هێزه‌وه بواری سیاسی ئه‌و وڵاته‌ی کۆنتڕۆڵ ده‌کرد و له سه‌رجه‌م بواره‌کانی دیکه‌شدا تاکلایه‌نه بڕیاری ده‌رده‌کرد.
له به‌رامبه‌ردا، ترۆدۆ شێوازێکی جیاواز له ڕێبه‌ری په‌یره‌و ده‌کات، ناوبراو له ڕه‌وتی بڕیاردانی سیاسی، ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به وه‌زیره‌کانی کابینه‌که‌ی ده‌دات. له زۆر ڕووه‌وه، په‌یامی گۆڕانکاری ناوبراو و که‌سایه‌تی کارێزما و باوه‌ڕ به خۆبوونی، وه‌بیرهێنه‌ری که‌مپینی خولی یه‌که‌می سه‌رۆکایه‌تی باراک ئۆبامایه له ساڵی 2008.
ترۆدۆ به به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌کانی بۆ ده‌ره‌وه که چوار دانیشتنی نێوده‌وڵه‌تی له خۆ ده‌گرێت، خۆی به په‌یامی هیوا و هاوکاری به جیهانیان ده‌ناسێنێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که کێشه و گرفته‌کانی حکومه‌ت له چوار ساڵی داهاتوودا تا ڕاده‌یه‌ک ناوبراو ده‌گۆڕێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ڕوون و ئاشکرایه، ئه‌وه‌یه که که‌نه‌دا وه‌ک پێشتر نابێت.
نووسه‌ران:
مارک ئنتۆیستڵ، دیپلۆماتکاری پێشووی که‌نه‌دا
ئۆڵف گارتزکه، مامۆستای زانکۆ جۆرج واشنتن
سه‌رچاوه:پراجکت سیندیکیت
وه‌رگێڕان: جام کوردی