جام کوردی:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری پارێزگای کرماشان هه‌واڵی به‌ڕێوه‌چوونی کۆنگره‌ی شاعیر ئه‌حمه‌د عزیزییی له کرماشان ڕاگه‌یاند که بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20ی خه‌زه‌ڵوه‌ر به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسان و هونه‌رمه‌ندانی وڵات به‌ڕێوه بچێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیبراهیم ڕه‌حیمی زه‌نگه‌نه وتی: ئه‌م ڕێ و ڕه‌سمه به‌شکۆیه بڕیاره له کاتژمێر 10ی ئه‌مڕۆ له هۆڵی ئینتیزاری شاری کرماشان به‌ڕێوه بچێت.
ناوبراو وه‌بیری هێنایه‌وه: ساڵحی جێگری کلتوری و ئه‌حمه‌دی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کاروباری پارێزگاکانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، به‌هه‌شتی سه‌رۆکی کۆلیژی کلتوری و مۆمنی به‌رپرسی بواری هونه‌ری وڵات له‌و به‌رپرسانه‌ن که به‌شداری له کۆنگره‌ی ڕێزلێنان له شاعیری کرماشانی ئه‌حمه‌د عه‌زیزی ده‌که‌ن.
ڕه‌حیمی زه‌نگه‌نه ڕوونیکرده‌وه: عه‌لی ڕه‌زا قه‌زوه، فازیڵ نه‌زه‌ری، جه‌واد موحه‌قق، سه‌عید بیابانکی، محه‌ممه‌د حوسێن جه‌عفه‌ریان، عه‌لی داوودی، ڕه‌زا ئیسماعیلی و بێژه‌ن ئه‌رژه‌نگ له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ن که به دڵنیاییه‌وه به‌شداری ئه‌م ڕێ و ڕه‌سمه گرنگه ده‌که‌ن.
ناوبراو هه‌واڵی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند که سه‌ماحه‌تی ئایه‌تووڵا مسته‌فا عوله‌ما نوێنه‌ری باڵای وه‌لی فه‌قیه له پارێزگای کرماشان، ئه‌سه‌دووڵا ڕازانی پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی پارێزگای کرماشان هاوڕێ له گه‌ڵ شاعیران، هونه‌رمه‌ندان و ڕووناکبیرانی کرماشان به‌شداری کۆنگره‌ی ئه‌حمه‌د عه‌زیزی ده‌بن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری پارێزگای کرماشان وتی: له‌م کۆنگره‌دا په‌رده له سه‌ر په‌یکه‌ری ئه‌حمه‌د عه‌زیزی و سێ کتێبی نوێ بڵاوکراوه‌ی لاده‌درێت. ئه‌م سێ کتێبه بریتین له کۆی بابه‌ته‌کانی ئه‌حمه‌د عه‌زیزی پێشکه‌ش کراو له کۆنگره‌کانی ڕابردوو که 57 بابه‌ت له خۆ ده‌گرێت، کتێبی ” قاف غزل ” و کۆی گشتی یادداشت و نوویسنه‌کانی ناوبراو که له ڕۆژنامه‌ی ” جمهوری اسلامی ” پێشتر بڵاو کراوه‌ته‌وه.
ئه‌حمه‌د عه‌زیزی له ڕێکه‌وتی 4ی به‌فرانباری ساڵی 1337ی کۆچی هه‌تاوی له شاری سه‌رپێڵی زه‌هاو له دایک بووه و له ڕه‌زبه‌ری ساڵی 1386 به هۆی نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و گورچیله و دابه‌زینی ئاستی هۆشیاری له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام ڕه‌زای کرماشان له ژێر چاودێری پزیشکیدایه. له‌م شاعیره به‌ناوبانگه‌ی کرماشان کۆمه‌ڵێک کتێب و ئاسه‌واری به‌نرخ به‌جێ ماوه که جێی شانازی و به ئه‌ستوونێکی به‌هێزی بواری شێعر و شاعیری داده‌نرێت.
ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران له سه‌ردانه مێژووییه‌که‌یاندا بۆ پارێزگای کرماشان له ساڵی 1390ی کۆچی هه‌تاوی، ئه‌حمه‌د عه‌زیزی شاعیری له نه‌خۆشخانه به‌سه‌ر کرده‌وه.