باڵوێزی پێشووی پاکستان له ئه‌فغانستان به ئاماژه به ململانێ ناوخۆییه‌کانی تاڵیبان وتی: له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی ئه‌م ناکۆکییانه پێویسته بڵێین که تاڵیبان گه‌یشتووه‌ته هێڵی کۆتایی.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی ڕۆسته‌م شا مه‌همه‌ند ڕۆژی سێ شه‌ممه به په‌یامنێری هه‌واڵده‌ری ئێرنای ڕاگه‌یاندووه: ناکۆکییه ناوخۆییه‌کانی تاڵیبان نه‌ک به ته‌نیا کێشه و گرفتی زۆری بۆ ئه‌و گرووپه خوڵقاندووه، به‌ڵکوو ئه‌گه‌ری درێژه‌دان به وتووێژه‌کانی ئاشتی له گه‌ڵ حکومه‌تی ئه‌فغانستان و به ئاکام گه‌یشتنی هه‌وڵه‌کانی له‌م پێناوه‌دا لاواز کردووه.
ناوبراو له هه‌مان کاتدا وتی که له ئێستادا ناتوانرێت به دڵنیاییه‌وه باسی ئه‌و هه‌واڵ و ڕاپۆرتانه‌ی بکرێت که باس له ململانێ و ناکۆکییه ناوخۆییه‌کانی گرووپی تاڵیبان ده‌کات، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ڕوون نییه که ناکۆکییه‌کان له چ ئاستێکدان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ناکۆکی و ململانێی تاڵیبان بوونی هه‌یه، ڕاستییه‌که که حاشای لێ ناکرێت.
ئه‌م دیپلۆماتکاره‌ی وڵاتی پاکستان به ئاماژه به ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ویلایه‌تی قندوز و هێرشه‌کانی تاڵیبان بۆ سه‌ر ئه‌و ویلایه‌ته وتی: ئه‌م هێرشانه به سه‌رکردایه‌تی مه‌لا ئه‌خته‌ر مه‌نسور ڕێبه‌ری نوێی تاڵیبان بووه و ئامانجه‌که‌شی پیشاندانی هێزی ئه‌و گرووپه به تایبه‌ت له به‌رامبه‌ر نه‌یارانی ناوخۆییدا بووه، ناوبراو به‌م کاره‌ی ویستوویه‌تی ئه‌وه‌ی بسه‌لمینێت که زۆرینه‌ی تاڵیبان پێکه‌وه یه‌کگرتوون و هێزێکی زۆریان هه‌یه، هه‌ر بۆیه ناڕه‌زایه‌تی کۆمه‌ڵێک له ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه ناتوانێت کاریگه‌ری ئه‌وتۆی له سه‌ر هه‌یکه‌لی تاڵیبان هه‌بێت.
ڕۆسته‌م شا مه‌همه‌ند هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو که له ئه‌گه‌ری لاوازبوونی تاڵیبان به هۆی ناکۆکی و جیابوونه‌وه، ڕه‌نگه گوشاره‌کانی ئه‌مریکا و حکومه‌تی ئه‌فغانستان به ئامانجی مل که‌چ کردنی ئه‌و گرووپه و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر مێزی دانوستان زیاتر ببێت و تاڵیبان به ناچاری و له هه‌ل و مه‌رجێکدا بۆ دانوستان بگه‌ڕێته‌وه که له به‌رژه‌وه‌ندی حکومه‌تی کابۆڵدا بێت.
ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: له ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه و چه‌ند باڵێتی له ناو گرووپی تاڵیبان، کرده‌وه‌ی ئه‌وان پێش بینی ناکرێت و ڕه‌نگه شه‌ڕخوازانی سه‌ر به‌و گرووپه، وڵاتی ئه‌فغانستان به‌ره‌و ئاڵۆزییه‌کی زیاتر ببه‌ن.
باڵوێزی پێشووی پاکستان له ئه‌فغانستان هه‌روه‌ها به ئاماژه به کۆنفرانسی ” پرۆسه‌ی ئسته‌نبووڵ، دڵی ئاسیا ” که بڕیاره که‌متر له مانگێکی دیکه به میواندارێتی ئیسلام ئاوا و له سه‌ر بارودۆخی ئه‌فغانستان به‌ڕێوه بچێت، وتی: ناتوانین چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان هه‌بێت که ئه‌و کۆنفرانسه یارمه‌تیده‌ری پرۆسه‌ی ئاشتی له ئه‌فغانستان بێت. ئه‌وه‌ی که له‌و کۆنفرانسه‌دا ده‌خرێته‌ڕوو وه‌ک سه‌رجه‌م کۆنفرانسه‌کانی ڕابردوو له ئاستی پێشنیار و لێدواندا ده‌مێنێته‌وه و ئه‌م چه‌شنه کۆڕ و کۆنفرانسانه کاریگه‌ری ئه‌وتۆی له سیاسه‌ت و هه‌ڵسووکه‌وتی تاڵیبان نابێت و به دابین کردنی ئاشتی و سه‌قامگیری له ئه‌فغانستان ناگات.
ئه‌م شاره‌زا و شرۆڤه‌کاره‌ی کاروباری ئه‌فغانستان سه‌باره‌ت به لێدوانی نوێنه‌ری تایبه‌تی چین بۆ کاروباری ئه‌فغانستان که ڕایگه‌یاندبوو په‌کین ئاماده‌یه میواندارێتی له دانوستانه‌کانی تایبه‌ت به ئاشتی ئه‌فغانستان بکات به‌ڵام نایه‌وێت ڕۆڵی ناوبژیوان بگێڕێت، وتی: بێ گومان چینییه‌کان به ئامانجی گه‌یشتن به ده‌ره‌نجامی پێویست له دانوستانه‌کانی تایبه‌ت به ئاشتی ئه‌فغانستان خوازیاری ناوبژیوانین و به‌م هۆیه‌شه‌وه نوێنه‌رێک له‌و وڵاته له خولی یه‌که‌می ئه‌و دانوستانانه که له پایته‌ختی پاکستان به‌ڕێوه‌چوو، ئاماده‌بوو.
ناوبراو وتی: ئه‌وه‌ی که به‌رپرسانی چین له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا نایانه‌وێت خۆیان وه‌ک نێوه‌ندگێڕێک پیشان بده‌ن ئه‌وه‌یه که له ئێستادا دانوستانه‌کانی ئاشتی له ئه‌فغانستان یاسا و چوارچێوه‌یه‌کی تایبه‌ت به خۆیی نییه و له ئه‌گه‌ری جیدی بوونی دانوستانه‌کان بێ گومان په‌کین ڕۆڵی تایبه‌تی ده‌بێت.
ڕۆسته‌م شا مه‌همه‌ند وتی که توانا و هێزی دیپلۆماسی چین لای به‌رپرسانی ئه‌فغانستان له ئاستێکی باڵادا قبووڵکراوه و تاڵیبان به باشی ده‌زانێت که چین وڵاتێکه که له به‌رامبه‌ر گوشاره‌کانی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی ناوچه‌که پاشه‌کشه ناکات و ئه‌مه‌ش جێی گرنگی و بایه‌خی تاڵیبان ده‌بێت.