
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نووسینگه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌نارده‌کاری وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند: پیشه‌سازی ئاو و کاره‌بای وڵات له سه‌دا 90ی هه‌نارده‌کاری خزمه‌تگوزارییه‌کانی ته‌کنیکی و ئه‌ندازیاریی به خۆوه تایبه‌ت کردووه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له پێگه‌ی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی وزه، به‌هرام نیزام ئه‌لموڵکی له دانیشتنی تایبه‌ت به ” پاڵپشتی له کسم و کار، گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی کاره‌با ” له په‌راوێزی پانزه‌یه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی پیشه‌سازی کاره‌بای ئێران، ڕایگه‌یاند: له پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌کانی وه‌زاره‌تی وزه و چالاکوانانی ئاو و کاره‌بای وڵات، ئه‌م پیشه‌سازییه له ئێستادا گه‌یشتووه‌ته له سه‌دا 95ی خۆبژێوی له دابین کردنی سه‌رجه‌م پێداویستییه‌کانی.
ئه‌م به‌رپرسه له درێژه‌دا وتی: ئاماده‌بوونی کۆمپانیاکانی ئاو و کاره‌با له ناوه‌نده جیهانییه‌کان و وه‌رگرتنی پرۆژه‌کان و هه‌بوونی لێهاتوویی کێبه‌ڕکێ له‌م پێناوه‌دا له گه‌ڵ وڵاتانی زلهێزی جیهان، پیشانده‌ری ئه‌وه‌یه که سه‌ره‌ڕای گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و به‌ربه‌سته‌کان، ئه‌م پیشه‌سازییه گه‌شه‌ی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه.
نیزام ئه‌لموڵکی له درێژه‌دا به ئاماژه به سیاست و ستراتیژی به‌رپرسانی وڵات له که‌رتی هه‌نارده‌کاری هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ خۆڕاگری ئابوری، وتی: له جیهان، وڵاتانی پێشکه‌وتوو به‌رده‌وام له گه‌شه‌سه‌ندندان، وه‌به‌رهێنانی ئه‌وان زۆره و هه‌نارده ده‌که‌ن، هه‌ر بۆیه پێویسته ئێمه‌ش بواری بانکی و سه‌رجه‌م بواره‌کانی په‌یوه‌ندیدار به گه‌شه‌ی ئابورییه‌وه به‌هێزتر بکه‌ین.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: له‌م پێناوه‌دا پێویسته که‌رتی تایبه‌ت هاوده‌نگ و هاوڕا له گه‌ڵ حکومه‌ت و به‌رپرسان خوازیاری گه‌شه‌ی هه‌نارده‌کاری بێت و پلانی تایبه‌تی هه‌بێت.
شایانی ئاماژه‌یه ساڵی ڕابردوو 61 ملیار دۆلار هه‌نارده‌کاری (کاڵا و خزمه‌تگوزارییه‌کانی ته‌کنیکی و ئه‌ندازیاری) تۆمار کراوه که له بواری هه‌نارده‌کاری نانه‌وتی به‌راورد به ساڵانی پێشووتر له سه‌دا 20 به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینیوه.
پانزه‌یه‌مین پێشانگای پیشه‌سازی کاره‌بای ئێران به ئاماده‌بوونی 541 کۆمپانیا (341 کۆمپانیای ناوخۆیی و 200 کۆمپانیای بیانی) له شوێنی پێشانگا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی تاران له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوو ده‌ستی به کاره‌کانی کردووه و تا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌رواری 20ی خه‌زه‌ڵوه‌ور به‌رده‌وام ده‌بێت.
وڵاتانی کۆریای باشور، تورکیا، چین، ئه‌ڵمانیا، ئسپانیا، هۆنگ کۆنگ، ئه‌مریکا، سلۆڤنیا، هیندستان، سوید، فینلاند، سویسرا، کۆماری چیک، ژاپۆن، که‌نه‌دا، به‌لژیکا، تایوان، ئۆکرانیا، هۆڵه‌ندا و ئیماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی له‌م پێشانگایه‌دا به‌شدارییان کردووه.








