جام کوردی:
به‌ڕێوه‌به‌ری گومرۆکی خاڵی سنوری باشماخی مه‌ریوان هه‌واڵی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه که ڕێژه‌ی ترانزێت و هه‌نارده‌کردنی کاڵا له‌م خاڵه سنورییه‌وه له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تایی ئه‌مساڵ به‌راورد به هه‌مان کات له ساڵی ڕابردوو گه‌شه‌ی کردووه.
یه‌حیا گوده‌رزی ڕۆژی سێ شه‌ممه ڕایگه‌یاند: له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تایی ئه‌مساڵ ڕێژه‌ی هه‌نارده‌کاری له خاڵی سنوری باشماخه‌وه به‌راورد به ساڵی ڕابردوو له سه‌دا 18 و ترانزێتی کاڵاش له سه‌دا 25 به‌رزبووه‌ته‌وه.
ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که له‌مساڵ 222 هه‌زار ته‌ن کاڵا به بڕی 192 ملیۆن دۆلار له خاڵی سنوری باشماخه‌وه هه‌نارده کراوه، وتی: زۆرترین کاڵا هه‌نارده‌کراوه‌کان بریتین له مێوه و ته‌ڕه‌کاڵی، که‌ره‌سته و پێداویستی نێوماڵ، که‌ره‌سته و پێداویستی بیناسازی، فه‌رش، به‌رهه‌مه‌کانی شیره‌مه‌نی و وشکه‌بار.
به‌ڕێوه‌به‌ری گومرۆکی خاڵی سنوری باشماخ هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی هاورده‌کاریی له‌م سنوره‌وه 140 هه‌زار ته‌ن کاڵا به بڕی یه‌ک ملیۆن و 660 هه‌زار دۆلار ناو برد و ڕایگه‌یاند: ئه‌م ڕێژه‌یه به‌راورد به ساڵی ڕابردوو له سه‌دا 16 دابه‌زیوه.
ناوبراو ڕێژه‌ی ترانزێتی کاڵای له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تایی ئه‌مساڵ به 920 هه‌زار ته‌ن و بڕی 800 ملیۆن دۆلار ناوبرد.
گوده‌رزی به ئاماژه به ڕێژه‌ی هاتووچۆی خه‌ڵک له‌م خاڵه سنورییه‌وه وتی: له‌م ماوه‌دا 214 هه‌زار که‌س له‌م سنوره‌وه هاتوونه‌ته ئێران و 224 هه‌زار که‌سیش له ئێرانه‌وه چوونه‌ته هه‌رێمی کوردستان.
پارێزگای کوردستان 230 کیلۆمه‌تر سنوری هاوبه‌شی له گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان هه‌یه، خاڵی سنوری باشماخ له 15 کیلۆمه‌تری شاری مه‌ریوان و له ساڵی 2007 وه‌ک خاڵێکی سنوری فه‌رمی و نێوه‌ده‌وڵه‌تی ناسراوه.
گومرۆکی باشماخ به چواره‌م گومرۆکی ترانزێتی وڵات داده‌نرێت که ساڵانه 4 تا 6 ملیار دۆلار کاڵا له‌م ڕێگایه‌وه هه‌نارده ده‌کرێت.