جام کوردی:
ده‌یوید کامیرۆن سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه که تا کۆتایی ئه‌مساڵ ڕاپۆرتی تایبه‌ت به چالاکی ئیخوان موسلمین بڵاو بکاته‌وه. ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه که وڵاته‌که‌ی به‌راورد به هه‌ر وڵاتێکی دیکه کاردانه‌وه‌ی توندی به‌رامبه‌ر به چالاکی گرووپه توندڕۆ‌کان ده‌بێت که ئاماژه‌یه‌که بۆ چالاکی ئه‌و ڕه‌وته سیاسی – مه‌زهه‌بییه له به‌ریتانیا.
به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی العرب چاپی له‌نده‌ن، لێدوانه‌کانی کامیرۆن له میانه‌ی چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ عه‌بدولفه‌تاح سیسی و سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی بۆ به‌ریتانیا بوو. ناوبراو که له گه‌ڵ سیسی به‌شداریی له کۆنگره‌یه‌کی هاوبه‌شی ڕۆژنامه‌وانی کردبوو، هه‌روه‌ها وتی: سه‌باره‌ت به تێڕوانینمان به‌رامبه‌ر به ئیخوان موسلمین به ته‌واوی وتووێژمان کردووه. ئێمه تا کۆتایی ئه‌مساڵ ڕاپۆرتی خۆمان سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته بڵاو ده‌که‌ینه‌وه و له‌و بڕوایه‌دام که ده‌بینن به‌ریتانیا کاردانه‌وه‌ی توندتری به‌رامبه‌ر به ڕه‌وتی توندڕۆیی ده‌بێت.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که جان جنکینز، باڵوێزی پێشووی به‌ریتانیا له عه‌ره‌بستان که له لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه ڕاسپێردراوه سه‌باره‌ت به چالاکییه‌کانی ڕێکخراوی جیهانی ئیخوان موسلمین توێژینه‌وه بکات، ده‌ڵێت که هێشتا به‌و قۆناغه نه‌گه‌یشتووه که بیه‌وێت داوای ڕاگرتنی چالاکییه‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه له به‌ریتانیا بکات. ناوبراو هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ی کردووه که توێژینه‌وه‌ی پێویست سه‌باره‌ت به سه‌رجه‌م تۆڕ و ڕێکخراوه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به ئیخوان موسلمین به ئه‌نجام گه‌یشتووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که کامیرۆن و سیسی شتێکی ئه‌وتۆیان له به‌رامبه‌ر په‌یامنێران ڕوون نه‌کرده‌وه و باسی ئه‌وه‌شیان نه‌کرد که له چاوپێکه‌وتن و وتووێژه‌کانی نێوانیان چ دۆسییه‌ک لێکدانه‌وه‌ی بۆ کراوه، به‌ڵام ڕۆژنامه‌نووسان و په‌یامنێران بۆیان ده‌رکه‌وتووه که به‌رپرسانی باڵای میسر و به‌ریتانیا چه‌ندین خاڵی ناکۆکیان پێکه‌وه هه‌یه، به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که دوو سه‌رۆک له کاتێکدا به‌شدارییان له‌و کۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌دا کرد که به‌رپرسانی به‌ریتانیا ئه‌گه‌ری کرده‌وه‌ی تیرۆریستییان له فڕۆکه تێکشکێنراوهکهی ڕووسیا له نیمچه دوورگه‌ی سینا خسته‌ڕوو. سیسی و حکومه‌ته‌که‌ی هه‌ر چه‌شنه کرده‌وه‌یه‌کی تیرۆریستی سه‌باره‌ت به‌م دۆسیه‌یه ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه و به هه‌وڵێک له پێناو ناسهقامگیردانانی وڵاتی میسری ده‌زانن که کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له سه‌ر هاتنی گه‌شتیارانی بیانی بۆ ئه‌و وڵاته ده‌بێت.
سه‌رۆک کۆماری میسر له کۆنگره‌ی هاوبه‌شی ڕۆژنامه‌وانی خۆی له گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا ئاماده‌یی خۆیی ڕاگه‌یاند که وڵاته‌که‌ی دڵنیایی ته‌واو به‌و وڵاتانه‌ی ده‌دات که گه‌شتیاره‌کانیان سه‌ردانی میسر ده‌که‌ن.
سامح شوکری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر له وتووێژی له گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی العرب وتی که کامیرۆن به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه که به زووترین کات ڕاپۆرته‌که‌ی جنکینز بڵاو بکاته‌وه و به‌م پێیه‌ش سزای هه‌ندێک له گرووپه توندڕۆ و تیرۆریستییه‌کان بدات.
ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: ئێمه ڕێز له هه‌ڵوێستی به‌ریتانیا ده‌گرین و له‌وه‌ش تێده‌گه‌ین که به‌رامبه‌ر به پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی خۆی هه‌ستیاری ده‌رببڕێت، به‌ڵام پێویسته ئه‌وه‌ش له به‌رچاو بگرێت که هه‌ڵوێسته‌کانی له‌م شێوه‌یه کاریگه‌ری له سه‌ر وڵاتی میسر ده‌بێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئابوری وڵاتی ئێمه تا ڕاده‌یه‌کی زۆر به‌نده به هاتنی گه‌شتیارانی بیانییه‌وه.
شوکری لێدوانی به‌رپرسانی به‌ریتانیای سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌ی تیرۆریستی له فڕۆکه نهفهرهرڵگرهکهی ڕووسیا به کاریگه‌ر زانی که ئاسه‌واره‌که‌ی به نه‌هاتنی گه‌شتیاران بۆ میسر ده‌رکه‌وتووه.
له له‌نده‌ن سیسی ڕه‌خنه‌ی له لێدوانه‌کانی جرمی کۆربن سه‌رکرده‌ی پارتی کرێکاران گرت که داوای گوشاری زیاتری بۆ سه‌ر میسر کردبوو له به‌رامبه‌ر پێشێل کردنی مافه‌کانی مرۆڤ له‌و وڵاته‌دا. سه‌رۆک کۆماری میسر وتی: قاهیره ده‌یه‌وێت وتووێژی زیاتر سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ئه‌نجام بدات له کاتێکدا لایه‌نه‌کانی دیکه ده‌یانه‌وێت ئێمه به بابه‌تی مافی مرۆڤه‌وه سنوردار بکه‌ن.
کریس بلانت، سه‌رۆکی لێژنه‌ی ده‌ره‌وه‌ی پارله‌مانی به‌ریتانیا وتی: سه‌قامگیری میسر به‌شێک له به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی به‌ریتانیایه.
دانێل کافشنسکی ئه‌ندامی لێژنه‌ی ده‌ره‌وه‌ی پارله‌مانی به‌ریتانیا وتی: هیوادارین هاوکارییه‌کانی له‌نده‌ن – قاهیره له پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش ببێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
پێشتر ده‌یوید کامیرۆن به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دابوو که ده‌ره‌نجامی ڕاپۆرتی توێژینه‌وه‌کان سه‌باره‌ت به ئیخوان موسلمین تا کۆتایی مانگی ڕابردوو بڵاو بکاته‌وه، به‌ڵام وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا له‌وه‌دا سه‌رکه‌وت که کاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته دوا بخات و جه‌ختی کرده‌وه که له‌نده‌ن یهکهمایهتهی به گرووپه جیهادییه‌کان ده‌دات و پێویسته دۆسیه‌ی ئیخوان موسلمین پاش ئه‌وان تاوتوێ بکرێت و ئه‌مه‌ش خاڵێکی ناکۆکی نێوان له‌نده‌ن و قاهیره بووه.