سه‌رۆکی پارتی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه پارله‌مانییه‌که‌ی که‌نه‌دا هه‌واڵی ڕاگرتنی پاڵپشتییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ی له ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش ڕاگه‌یاند.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له واشنتن پۆست، جاستین ترۆدۆ سه‌رۆکی پارتی لیبراڵی که‌نه‌دا که له هه‌ڵبژاردنه پارله‌مانییه‌که‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو سه‌رکه‌وتنی به ده‌ست هێنا، له وتووێژێکی ته‌له‌فوونی له گه‌ڵ باراک ئۆباما سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که وڵاته‌که‌ی له ژێر چه‌تری ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش ده‌ردێنێت.
سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی که‌نه‌دا که به‌شداری کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیی له ئۆتاوا ده‌کرد، وتی: له ئێستادا شه‌ش فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری جۆری cf18 ی ئه‌و وڵاته له چوارچێوه‌ی ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش سه‌رقاڵی بۆردومان کردنی بنکه و مۆڵگه‌کانی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه‌ن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌ڵێنم داوه که به به‌رپرسایه‌تی خۆم سه‌باره‌ت به شه‌ڕی دژ به داعش، شێوازێک درێژه پێ بده‌ین که گرنگی ڕۆڵی که‌نه‌دا له‌م پێناوه‌دا ڕوون ببێته‌وه و ئۆباماش هه‌ست به به‌ڵێنه‌کان به مه‌به‌ستی کۆتایی هێنان به‌م چالاکییانه ده‌کات.
سه‌رۆکی پارتی لیبراڵی که‌نه‌دا کاتێکی دیاریکراوی بۆ کشانه‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی له ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش ڕانه‌گه‌یاندووه.