سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار ڕایگه‌یاندووه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووتری به‌ریتانیا له سه‌ردانێکی تایبه‌ت و وه‌ک گه‌شتیار هاتووه‌ته ئێران.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی، سه‌رچاوه‌که به ماڵپه‌ڕی په‌یامنێرانی گه‌نجی ڕاگه‌یاندووه که جه‌ک ستراو نوێنه‌ری پارله‌مان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یه پێشووتری به‌ریتانیا به مه‌به‌ستی گه‌شت و سه‌یران سه‌ردانی ئێرانی کردووه.
پێشتریش میدیاکانی ئێران هه‌واڵی سه‌ردانی ناوبراویان ڕاگه‌یاندبوو، هه‌ندێک له میدیاکان ئه‌وه‌یان باس کردبوو که ستراو به مه‌به‌ستی به‌شداری له دانیشتنی به‌رایی کۆنفرانسی ئه‌منییه‌تی میونیخ سه‌ردانی تارانی کردووه به‌ڵام به فه‌رمی ئه‌و هه‌واڵه ڕه‌ت کرایه‌وه و ئاشکرا بوو که جه‌ک ستراو به یاوه‌ری گرووپێک وه‌ک گه‌شتیار هاتووه‌ته ئێران.