توێژینەوەیەکی نوێ دەریخست زیادبوونی کێش لەتەمەنی هەرزەکاریدا پەیوەندییەکی بەهێزی هەیە بەتوشبوون بەنەخۆشی شێرپەنجەی ریخۆڵە لەگەورەییدا.
ئەم توێژینەوەیە لەسەر ٢٤٠ هەزار پیاوی سویدی ئەنجامدرا ماوەی ٣٥ ساڵی خایاند، ئەنجامەکانی شیکاریی ئەم حاڵەتانە ئاماژە بەوەدەکات هەرزەکاران کە دەناڵێنن بەدەست زیادبوونی کێشیان زیاتر ئەگەری توشبوونیان بەشێرپەنجەی ریخۆڵە هەیە، بەبەراورد بەهەرزەکارەکان کە کێشیان سروشتیە، تێکڕایی بەشێوەیەکی بهرچاو زیاددەکات لەحاڵەتی هەرزەکاری لەلای ئەوانەی کە قەڵەون.
تەمەنیان لەنێوان ٢٠ بۆ ١٦ ساڵدا بوو لەسەرەتای توێژینەوەکەدا، کێشی زۆربەیان سروشتی بوو، کێشی ٦.٥% زیادبوو، ١% دەیانناڵاند بەدەست قەڵەوییەوە.
ئەنجامەکان لەدوای توێژینەوەکە دەریانخست ٨٥٥ حاڵەتی توشبوون بەشێرپەنجەی کۆلۆن و رێکە هەیە.
ئەنجامەکان دەریانخست کاریگەری زیادبوونی کێش یەکسان نییە لەلای هەموو کەسێك، ئەو کەسانەی کە دەیانناڵاند بەدەست قەڵەوییەوە ئەگەری توشبوونیان بەوەرەمی ریخۆڵە زیاتر بوو بهڕێژهی ٢.٨٣ جار.
شێرپەنجەی ریخۆڵە، سێیەم جۆری شێرپەنجەیه کە بڵاوه لەجیهاندا، هەموو ساڵێك ١٠٤ ملیۆن کەس توشدەبن.