سه‌رۆک کۆماری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا وتی: به‌شداری سه‌ربازی ڕووسیا له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان پیشانده‌ری هێزی ئه‌و وڵاته نییه.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی به گێڕانه‌وه له پێگه‌ی هه‌واڵی کۆنگرێسی ئه‌مریکا، باراک ئۆباما وتی که هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌کانی ڕووسیا له سوریا نابێت له سه‌ر به‌هێزبوونی ئه‌و وڵاته خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکرێت.
سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که پشتیوانییه سه‌ربازییه‌کانی ڕووسیا بۆ مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سوریا کێشه‌که چاره‌سه‌ر ناکات
ناوبراو له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی که ئایا ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا کێشه‌ی بۆ ئه‌مریکا وه‌ک وڵاتێکی زلهێز له ڕووی سه‌رکردایه‌تی جیهانییه‌وه درووست کردووه، وتی: ئه‌گه‌ر گومان له‌وه ده‌که‌ن که به ڕووخاندنی ئابوری وڵات و ڕه‌وانه کردنی هێز به ئامانجی پاراستنی ته‌نیا هاوپه‌یمانێک، سه‌رکردایه‌تی هه‌ژمار ده‌کرێت، بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه که پێناسه‌ی ئێمه سه‌باره‌ت به سه‌رکردایه‌تی جیاوازی زۆری هه‌یه.