وه‌زیری ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئه‌من و سه‌قامگیری به‌رده‌وامی کۆماری ئیسلامی ئێران له ده‌ره‌نجامی ڕێبه‌ری که‌م وێنه‌ی پێشه‌وای مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و یه‌کگرتوویی سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی وڵاته.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سه‌ید مه‌حمود عه‌له‌وی ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه له کۆنفرانسی یه‌کگرتوویی زانایانی شێعه و سوننه‌ی پارێزگای هۆرموزگان له شاری به‌نده‌رعه‌باس وتی: وه‌زاره‌تی ئیتڵاعات به چاوی هاوکاری له گه‌ڵ سه‌رجه‌م شارۆمه‌ندان هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات و سه‌رجه‌م دانیشتووانی وڵات مافی شارۆمه‌ندی خۆیان هه‌یه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که وڵات، شۆڕش و ڕێبه‌ری په‌یوه‌ندییان به خه‌ڵکه‌وه هه‌یه و سه‌رجه‌م دانیشتووانی وڵات له ژێر سێبه‌ری ئاڵای ڕێبه‌رایه‌تی دان.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: وه‌زاره‌تی ئیتڵاعات خزمه‌تگوزاری خه‌ڵکه و وێڕای ڕێگری له دووبه‌ره‌کی و ناکۆکی، هه‌وڵی یه‌کگرتوویی و برایه‌تی له کۆمه‌ڵگا ده‌دات.
وه‌زیری ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند: له‌مڕۆدا سته‌مکاران به سه‌ر کۆمه‌ڵگاکانی ئیسلامی‌دا زاڵن و موسڵمانانیان تووشی دیارده‌ی ناکۆکی و ئاژاوه‌ی ناوخۆیی کردووه که له هه‌ل و مه‌رجێکی وه‌هادا پێویسته هۆشیارانه مامه‌ڵه له گه‌ڵ دۆخه‌که بکه‌ین.
عه‌له‌وی وێڕای وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی یاد و بیره‌وه‌رییه‌کانی گیانبه‌ختکردووانی ڕووداوه‌که‌ی مه‌شعه‌ری مینا وتی: ئه‌م ڕووداوه دڵی سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان به تایبه‌ت ئێرانی تازیه‌بار کرد و پێویستی به‌وه ده‌کرد که حکومه‌تی ڕیاز به‌رپرسانه مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ ڕووداوه‌که بکردایه.
ناوبراو ڕوونیکرده‌وه: ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بستان له جێی هاوخه‌می و که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌م و ئازاره‌کانی ئه‌م ڕووداوه به که‌مته‌رخه‌می، ڕه‌نج و ئازاره‌کانی ئه‌م ڕووداوه‌یان کرده تاوانێکی گه‌وره.
سه‌ید مه‌حمود عه‌له‌وی جه‌ختی کرده‌وه: وه‌زاره‌تی ئیتڵاعات له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزه چه‌کداره‌کان وه‌ک سوپا، به‌سیج، ئه‌رته‌ش و هێزی ئینتزامی و دام و ده‌زگا سیاسییه‌کان، هێزێکی گه‌وره‌ی ئه‌من و سه‌قامگیری وڵاته بۆ سه‌رجه‌م پێکهاته‌کان وه‌ک سوننه، شێعه، تورک، لوڕ، عه‌ره‌ب و به‌لوچ و لایه‌نگرییان لێده‌کات و له هه‌مان کاتدا به‌هێزه‌وه ڕووبه‌ڕووی دوژمنان ده‌بێته‌وه.