سندۆقی نێوده‌وڵه‌تی دراو له دوایین ڕاپۆرتی سه‌باره‌ت به که‌رتی ئابوری ئێران، ڕێکه‌وتنی ناوه‌کیی به ده‌رفه‌تێک له به‌رده‌م گه‌شه‌ی ئابوری ئێران‌دا ناو بردووه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئاسۆشێتدپرێس، سندۆقی نێوده‌وڵه‌تی دراو له نوێترین ڕاپۆرتی سه‌باره‌ت به ئابوری ئێران، هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکانی پاش جێبه‌جێکردنی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی به ده‌رفه‌تێکی ده‌گمه‌ن بۆ گه‌شه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئابوری ئێران ناو بردووه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی که له ماڵپه‌ڕی سندۆقی نێوده‌وڵه‌تی دراو بڵاوبووه‌ته‌وه، پسپۆڕان و شاره‌زایانی ئابوری له‌و بڕوایه‌دان ده‌رفه‌تی پاش هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان ئه‌گه‌رچی ده‌بێته هۆی گه‌شه‌پێدانی که‌رتی ئابوری ئێران، به‌ڵام پێویست به چاکسازی ناوخۆیی له ئابوری ئه‌م وڵاته‌دا ده‌کات.
سندۆقی نێوده‌وڵه‌تی دراو هه‌روه‌ها له ڕاپۆرته‌که‌یدا ڕایگه‌یاندووه که ئاستی گه‌شه‌ی ئابوری ئێران له ساڵی ڕابردوو له سه‌دا 3 بووه و ڕێژه‌ی هه‌ڵئاوسان له چه‌ندین مانگی ڕابردوو گه‌یشتووه‌ته له سه‌دا 12.
ئه‌م سندۆقه داهاتووی ئابوری ئێرانی به ڕوون ناو بردووه و پێش بینی کردووه به به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت، که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌کان و ده‌سکه‌وتنی سه‌رچاوه داراییه‌کانی ده‌ره‌وه، گه‌شه‌ی ئابوری خێراتر بێت.
به‌م پێیه‌ش، به‌هێزتربوونی بواری کسم و کار و سه‌ر له نوێ بونیات نانه‌وه‌ی که‌رتی دارایی کۆمپانیاکان، گه‌شه‌ی ئابوری به‌رزتر ده‌کاته‌وه و ڕێژه‌ی بێکاریش به تایبه‌ت له نێو چینی گه‌نجان و ئافره‌تان که‌م ده‌بێته‌وه.