جام کوردی:
ڤلادیمیر پوتین شوێن پێی یۆری ئاندرۆپۆف به‌رپرسی پێشووی کا،گ،ب ده‌گرێته‌وه، ئه‌و که‌سه‌ی که له ساڵی 1979 بۆ زیندووکردنه‌وه‌ی کابۆڵ هێزه‌کانی ئه‌و کاته‌ی یه‌کێتی سۆڤییه‌تی به‌ره‌و ئه‌فغانستان به‌ڕێ کرد. بۆ سه‌رکه‌وتن له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی که ئاندرۆپۆف تێیدا شکستی هێنا پوتین پێویسته هێز و سه‌رچاوه‌ی زۆر بۆ پاراستنی ئه‌سه‌د به کار بێنێت. عه‌ره‌بستان به‌رده‌وام وه‌ک دوژمنی ناوبراو ده‌مێنێته‌وه وه‌ک چۆن دوژمنی ئاندرۆپۆف بوو.
ئاندرۆپۆف به‌رگریی له ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی بۆ مانه‌وه‌ی حکومه‌تی کۆمۆنسیتی ئه‌فغانستان ده‌کرد. حیزبی کۆمۆنیستی ئه‌فغانستان به‌شێکی زۆری ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی له لایه‌ن شۆڕشگێڕانی ئه‌فغانستانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو. ئاندرۆپۆف هۆشداری ئه‌وه‌ی دا که شکست له ئه‌فغانستان ڕۆڵی گرنگی له ناسه‌قامگیری ئاسیای ناوه‌ڕاست ده‌بێت. ئاندرۆپۆف، برێژێنفی به‌وه ڕازی کرد که هێرش کردنه سه‌ر ئه‌فغانستان سه‌رکه‌وتنێکی ئاسانه و تێچووی که‌می ده‌بێت. له ساڵی 1956 ئاندرۆپۆف باڵوێزی یه‌کێتی سۆڤییه‌ت له هه‌نگاریا بوو. ناوبراو هه‌روه‌ها خوازیاری ده‌ستێوه‌ردانی یه‌کێتی سۆڤییه‌ت له هه‌نگاریا بوو و به‌مه‌ش بوداپه‌ست له ڕێکه‌وتنی وه‌رشۆ مایه‌وه.
به‌ڵام جیهانی ئیسلام جیاوازی زۆری له گه‌ڵ ئه‌ورووپای ڕۆژهه‌ڵات هه‌یه. یه‌کێتی سۆڤییه‌ت له ئه‌فغانستان ڕووبه‌ڕووی شه‌پۆلێکی به‌هێزی ناڕه‌زایه‌تی ئیسلامییه‌کان بووه‌وه. چه‌ند ڕۆژ پاش ئه‌وه‌ی که هێزه ئاسمانییه‌کانی یه‌کێتی سۆڤییه‌ت شاری کابۆڵیان کۆنتڕۆڵ کرد، مه‌لیک فه‌هه‌د پاشای ئه‌و کاته‌ی عه‌ره‌بستان به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی به پاکستان دا که له به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانه‌دا پاڵپشتی دارایی هێزه شۆڕشگێڕه‌کان بکات. مه‌لیک فه‌هه‌د، شازاده سه‌لمان ده‌سه‌ڵاتداری ڕیازی ڕاسپارد که پێداویستی شۆڕشگێڕانی ئه‌فغانستان له ڕووی داراییه‌وه دابین بکات و ناوبراو ده‌یان ملیۆن دۆلار به‌ده‌ر له یارمه‌تییه‌کانی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریکا و عه‌ره‌بستان بۆ ئه‌فغانستانی دابین کرد و به‌مه‌ش شای سه‌عودیه جیهانی ئیسلامی له به‌رامبه‌ر مۆسکۆ له یه‌ک به‌ره‌دا کۆکرده‌وه.
یه‌کێتی سۆڤییه‌ت له دابین کردنی سه‌رچاوه‌کانی شه‌ڕ به هه‌ڵه‌دا چوو. زیاتر له سه‌د هه‌زار هێزی ڕه‌وانه‌ی ئه‌فغانستان کرد که ئه‌م ڕێژه‌یه بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئه‌و وڵاته زۆر که‌م بوو. کاتێک که ئاندرۆپۆف بوو به سه‌رۆکی حیزب، شه‌ڕه‌که‌ی گه‌رمتر کرد به‌ڵام له ڕاستیدا ژماره‌ی هێزه‌کان هه‌ر به که‌می مایه‌وه. ڕووسیا بۆ هه‌نگاریا که له ڕووی جوغرافیاوه هه‌ل و مه‌رجێکی ئاسانتری بۆ شه‌ڕ هه‌بوو ژماره‌یه‌کی زۆر له هێزه‌کانی تایبه‌ت به‌و شه‌ڕه‌ی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته کردبوو، ئه‌مه‌ش له کاتێکدا بوو که ژماره‌ی هێزه‌کانی له ئه‌فغانستان زۆر که‌متر بوو.
به ملیۆنان که‌س له دانیشتووانی ئه‌فغانستان به‌ره‌و وڵاته‌کانی ئێران و پاکستان هه‌ڵهاتن و نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن که‌س له ناوخۆی ئه‌و وڵاته کوژران، به‌ڵام شۆڕشگێڕان چۆکیان دانه‌دا. پاش مردنی ئاندرۆپۆف، میخائیل گورباچۆف پاشه‌کشه‌ی کرد. سوپای سور شکستی هێنا، چه‌ند مانگ پاش ئه‌مه‌ش دیواری برلێن ڕووخا، ڕێکه‌وتنی وه‌رشۆ هه‌ڵوه‌شایه‌وه و یه‌کێتی سۆڤییه‌ت به مێژوو سپێردرا، ڕووداوێک که به وته‌ی پوتین ناخۆشترین ڕووداوی ژئۆپۆلتیکی سه‌ده‌ی بیسته‌م بوو.
له سوریا به ملیۆنان که‌س ئاواره و به هه‌زاران که‌س کوژراون وه‌ک ئه‌وه‌ی که به سه‌ر کۆمۆنیسته‌کانی ئه‌فغانستاندا هات. ئه‌سه‌د سه‌ر له نوێ ناتوانێت کۆنتڕۆڵی ناوچه سوننه و کوردنشینه‌کانی سوریا بکاته‌وه، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د له ساڵی 1970 تا ئێستا هاوپه‌یمانی ڕووسیان و شکستی ئه‌وان بۆ پوتین قبووڵکراو نییه.
جیاوازی زۆر له نێوان سوریا و ئه‌فغانستان هه‌یه. یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که پوتین له سوریا بۆ مانه‌وه‌ی حکومه‌تێکی بچووکی شێعه له په‌راوێزی مه‌دیته‌رانه شه‌ڕ ده‌کات نه بۆ کۆنتڕۆڵ کردنه‌وه‌ی ته‌واوی سوریا. ئه‌وله‌ویاتی سه‌ره‌کی پوتین لازقیه و ته‌رتوسه. وڵاتی عه‌له‌وییه‌کان که له مێشکی پوتیندایه په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ دیمه‌شق و حه‌له‌بدا هه‌یه و له سوریا جیا ده‌بێته‌وه. به‌ڵام ئه‌مه‌ش پێویستی به هێزێکی زۆر هه‌یه. به پێی لاوازی سوپای سوریا، هێرشه ئاسمانییه‌کان به ته‌نیا کاریگه‌ر نین.
به پێچه‌وانه‌ی ئاندرۆپۆف، پوتین چه‌ندین هاوپه‌یمانی له ناوچه‌که‌دا هه‌یه. ئێران، حیزبووڵای لۆبنان و میلیشیا شێعه‌کانی عێراق که چه‌ندین ساڵه له به‌رژه‌وه‌ندی به‌شار ئه‌سه‌د شه‌ڕ ده‌که‌ن. له ده‌یه‌ی هه‌شتای زائینی سه‌ره‌ڕای شه‌ڕی له گه‌ڵ عێراق، ئێران پاڵپشتیی له هێزه شۆڕشگێڕه‌کانی ئه‌فغانستان ده‌کرد. ئێران و هێزه شێعه‌کانی عێراق به‌م دوایانه ژماره‌ی هێزه‌کانیان له سوریا به‌رز کردووه‌ته‌وه. هه‌ڵوێستی ڕووسیا به ڕوونی هاوشێوه‌ی به‌ره‌ی ئێران و هێزه شێعه‌کانی ناوچه‌که‌یه.
مۆسکۆ به هۆی پاڵپشتییه‌کانی له شۆڕشگێڕانی ئه‌فغانستان ڕقی زۆری له محه‌ممه‌د زیاء الحق سه‌رۆک کۆماری پاکستان هه‌بوو. ناوبراو له شه‌ڕی یه‌کێتی سۆڤییه‌ت سه‌رکه‌وتنی به ده‌ست هێنا. له کاتێکدا که ئه‌رده‌ن و تورکیا به‌و ڕێژه‌یه‌ی که پاکستان یارمه‌تیده‌ری ئه‌فغانستان بوو، خوازیاری پشتیوانی له سوریا نین.
به‌ڵام ڕیاز ده‌یه‌وێت کاریگه‌ری زۆری له سه‌ر سوریا هه‌بێت. مه‌لیک سه‌لمان ئاماده‌یه که ملیاره‌ها دۆلار بۆ ڕووخانی ئه‌سه‌د ته‌رخان بکات و محه‌ممه‌د بن نائف ئه‌زموونی زۆری له شه‌ڕه شاراوه‌کاندا هه‌یه. هیچ ڕێکه‌وتنێک به ڕای عه‌ره‌بستان نییه و پێویسته ئه‌سه‌د واز له ده‌سه‌ڵات بێنێت.
سه‌رۆک کۆمار جیمی کارتر وه‌ڵامێکی ناڕاسته‌وخۆ و توندی دایه ده‌ستێوه‌ردانه‌که‌ی ئاندرۆپۆف. که‌متر له دوو حه‌فته پاش ئه‌وه‌ی که کابۆڵ له لایه‌ن ڕووسیاوه کۆنترۆڵ کرا یه‌که‌م کاروانی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ڕێکخراوی cia گه‌یشته که‌راچی له پاکستان. ئه‌گه‌رچی کارتر له شه‌ڕێکی هاوشێوه له ڤێتنام سه‌رکه‌وتنێکی تۆمار نه‌کرد به‌ڵام له‌و ستراتیژه‌یدا سه‌رکه‌وتنی به ده‌ست هێنا.
سه‌رۆک کۆمار ئۆباما کێشه‌ی زۆری له دۆسیه‌ی سوریا هه‌یه. ئه‌وله‌ویاتی سه‌ره‌کی ناوبراو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و قاعیده‌یه. ئۆباما بۆ ئاماده‌کردنی شۆڕشگێڕانی سوریا شکستی هێناوه و که‌سێکی وه‌ک زیای نییه، به ناچاری پێویسته گرنگی به محه‌ممه‌د بن نائف بدات.
نووسه‌ر: برۆس ڕیدڵ / سه‌رچاوه: ئه‌لمانیتۆر
وه‌رگێڕان: جام کوردی