جام کوردی:
له ساڵی 2003 ئه‌و کاته‌ی که یه‌کێتی ئه‌ورووپا ڕه‌شنووسی یه‌که‌م ستراتیژی ئه‌منی خۆیی بڵاو کرده‌وه، دانیشتووانی ئه‌م کیشوه‌ره له ئه‌من و سه‌قامگیری ته‌واودا ده‌ژیان. له ڕاستیدا له چه‌ند دێڕی ده‌سپێکیدا به دڵنیاییه‌وه ده‌وترێت: “ئه‌ورووپا هیچ کات به به‌خته‌وه‌ری ناگات، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که سه‌قامگیری و ئازادیی هه‌بێت”. سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا به زووترین کات هه‌وڵی کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌ڵقه‌ی دۆسته‌کانی له مه‌راکیش تا ڕووسیای دا.
ئه‌م ستراتیژه له‌مڕۆدا چه‌ندان گۆڕینی به سه‌ردا نه‌هاتووه، به‌ڵام سه‌رکرده‌کانی ئه‌ورووپا له به‌ڵگه‌ی سیاسی نوێ، جیهانیان به‌م شێوازه پێناسه کردووه: “مه‌ترسیدارتر، دابه‌شکراوتر و گێژخواردووتر بووه”. ئه‌ورووپا له‌مڕۆدا به‌و سه‌دان هه‌زار په‌نابه‌ره‌ی که ڕوویان له سنوره‌کانی کردووه له جێی ئه‌ڵقه‌ی دۆستان ڕووبه‌ڕووی ئه‌ڵقه‌ی ئاگر بووه‌ته‌وه.
له ڕۆژهه‌ڵات، ده‌ستێوه‌ردانی ڕووسیا له ئۆکرانیا بووه‌ته هۆی ئاواره‌بوونی دوو ملیۆن که‌س. ئه‌م ژماره‌یه دوو هێنده‌ی ئه‌و که‌سانه‌یه که له میانه‌ی شه‌ڕی بۆسنه ئاواره کرابوون. له هه‌مان کاتدا توندووتیژییه‌کانی سوریا و باکوری ئه‌فریقا بووته هۆی کۆچی به لێشاوی خه‌ڵک به‌ره‌و ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ش پیشانده‌ری ئه‌وه‌یه که قه‌یرانێکی دیکه به‌رۆکی یه‌کێتی ئه‌ورووپای گرتووه.
بۆ دڵنیایی له‌م بابه‌ته پێویسته بڵێین که ئه‌م کێشه‌یه به ته‌نیا په‌یوه‌ندی به ئه‌ورووپاوه نییه. ئه‌وه‌ی که له میدیاکانه‌وه وه‌ک شه‌پۆلێک پیشان ده‌درێت له ڕاستیدا بڕێک زیاتر له دڵۆپێکه. زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی که له توندووتیژییه‌کانی سوریا هه‌ڵهاتوون له که‌مپه‌کانی ئه‌رده‌ن، لۆبنان و تورکیا ده‌ژین. له ڕاستیدا له 10 شاری تورکیا ڕێژه‌ی په‌نابه‌ران له ڕێژه‌ی دانیشتووانی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و شارانه زیاتره و ئه‌و ئاوارانه‌ی که له ستانبوڵ ده‌ژین زیاترن له کۆی گشتی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ئه‌ورووپا به گشتی.
به پێی ئه‌و ڕاستییانه‌ی که ئاماره‌کان ده‌ریان خستووه، یه‌کێتی ئه‌ورووپا ده‌توانێت یه‌ک ملیۆن یان زیاتر په‌نابه‌ر وه‌ربگرێت. ئه‌م ڕێژه‌یه له سه‌دا 2ی دانیشتووانی ئه‌ورووپایه، ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌متر له‌وه‌ی که وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌کێتی ئه‌ورووپا له ساڵانی داهاتوو بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی هێزی کار پێویستیان هه‌یه.
ئه‌مه‌ش به‌م مانایه نییه که ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌نده‌ش ئاسانه. ئاماره‌کان و ڕاستییه‌کانی ئێستا، ڕووخانی سیاسه‌ته‌کانی په‌نابه‌رێتی و یاساکانی تایبه‌ت به کۆچ یان ئه‌و سیسته‌مه ئابورییانه‌ی که هه‌وڵی دابین کردنی شوێنی نیشته‌جێ بوون و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کار بۆ ئه‌وان ده‌ده‌ن پیشان ناده‌ن، گه‌وره‌ترین کێشه‌ی به‌رده‌م سه‌رکرده‌کانی ئه‌ورووپا، چۆنیه‌تی کۆنتڕۆڵ کردنی کاردانه‌وه سیاسییه ناوخۆییه‌کانه که له لایه‌ن هێزه نه‌ته‌وه په‌ره‌سته‌کانه‌وه دژ به په‌نابه‌ران ئه‌نجام ده‌درێت.
تا کاتی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م قه‌یرانه، گه‌وره‌ترین کێشه له نێوان وڵاتانی خاوه‌ن قه‌رزی باکور و وڵاتانی قه‌رزداری باشور بوو. له ئێستادا بابه‌تی گرنگ له نێوان وڵاتانی رۆژئاوایه که پێشوازی له په‌نابه‌ران ده‌که‌ن و وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌ورووپا که هه‌ڵوێستی نه‌رێنییان به‌رامبه‌ر به‌م مه‌سه‌له‌یه هه‌یه.
ئه‌گه‌ر به پێی ڕاپرسییه‌کان بمانه‌وێت دادوه‌ری بکه‌ین، ڕای گشتی ئه‌ورووپا به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانی یۆرۆ به سه‌رکه‌وتووانه ده‌زانن. له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوو، ئاستی متمانه‌ی خه‌ڵک به یه‌کێتی ئه‌ورووپا پاش سه‌رده‌مێک دابه‌زین له سه‌دا 48 بۆ 58 به‌رز بووه‌وه و ڕه‌شبینییه‌کان سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی ئه‌ورووپی له سه‌دا 46 بۆ 36 دابه‌زیوه.
له‌م پێناوه‌دا نموونه‌یه‌کی نوێ له لێواری پێکهاتن دایه. قه‌یرانێکی نوێ، کۆبوونه‌وه‌کانی برۆکسل، وه‌ڵامه‌کانی سه‌ره‌تایی ناڕوون، وتووێژ و دانوستان و پاش ورده ورده به‌ره‌و پێکهێنانی ڕه‌وتێک به‌ره‌و وه‌ڵامێکی هاوبه‌ش و دانپێدادان به‌و ڕاستییه که جێگره‌وه‌یه‌ک نییه.
ناکۆکییه‌کانی ئه‌مڕۆ ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی یه‌کێتی ئه‌ورووپا. پرۆژه‌ی ئه‌ورووپی، چیدی هه‌وڵێکی خه‌یاڵاوی نییه و ده‌بێته هۆی یه‌کگرتووییه‌کی نزیکتر. دانیشتووانی یه‌کێتی ئه‌ورووپا له ڕاستیدا له جیهانێکدا ئاگا بوونه‌ته‌وه که مه‌ترسیدارتر، دابه‌شکراوتر و گێژخواردووتره. ئه‌م هۆشیاربوونه‌وه‌ش ڕه‌نگه ببێته هۆی نزیکبوونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌وان له یه‌کدی.
نووسه‌ر: کارڵ بێڵت، سه‌رۆک وه‌زیرانی سوید له ساڵی 1991 تا 1994 و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له ساڵی 2006 تا 2014
سه‌رچاوه: پراجکت سیندیکیت
وه‌رگێڕان: جام کوردی