وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کوێت جه‌ختی له سه‌ر ئاماده‌بوونی وڵاته‌که‌ی و وڵاتانی دیکه‌ی ناوچه‌ی که‌نداوی فارس سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی وتووێژ له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کرده‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له “رای الیوم” سه‌باح خالد ئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌باح له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی له گه‌ڵ فرانک واڵتر شتاین مایر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له کوێت وتی: ئێمه ئاماده‌ی دانوستان و وتووێژین له گه‌ڵ تاران.
ناوبراو وتی: وڵاتانی ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداوی فارس ئاماده‌ی وتووێژن له گه‌ڵ ئێران وه‌ک وڵاتێکی دراوسێ، هیواشی خواست که ئه‌و دانوستانانه بۆ مسۆگه‌ربوونی ئه‌من و سه‌قامگیری ناوچه‌که به زووترین کات ده‌ست پێ بکات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کوێت له لێدوانێکی بێ بنه‌مادا، ڕایگه‌یاند که ئێران ده‌ست وه‌رده‌دات له کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی ناوچه‌ی که‌نداوی فارس.
ئه‌لسه‌باح به ئاماژه به ته‌وه‌ری دانوستانه‌کانی له گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ڕوونیکرده‌وه: وتووێژه‌کانمان له گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا پیشانده‌ری هاوڕابوونمانه سه‌باره‌ت به پرسه گرنگه‌کانی ناوچه‌که و جیهان وه‌ک قه‌یرانی سوریا و ئاواره‌کانی ئه‌و وڵاته.
ناوبراو سه‌باره‌ت به ئاڵۆزتربوونی ڕه‌وشی فه‌ڵه‌ستین جه‌ختی له سه‌ر پێکهێنانی وڵاتی سه‌ربه‌خۆی فه‌ڵه‌ستین به پایته‌ختی قودس کرده‌وه.
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، قه‌یرانه‌کانی ناوچه‌که وه‌ک عێراق، هاوکارییه دوو لایه‌نه‌کان به تایبه‌ت له بواری ئابوری له نێوان کوێت و ئه‌ڵمانیا ته‌وه‌ری دیکه‌ی دیدار و چاوپێکه‌وتنی نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دوو وڵاته بوو.