سه‌رچاوه‌یه‌ک له باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له عێراق ئاشکرای کردووه که واشنتن سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری هاوکاری عێراق له گه‌ڵ ئیئتلافی ڕووسیا هۆشداری داوه‌ته ئه‌م وڵاته.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له سپۆتنیک، سه‌رچاوه‌یه‌ک له باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له عێراق به ئاماژه به چاوپێکه‌وتنی هه‌ندێک له به‌رپرسانی ئه‌مریکی له گه‌ڵ حه‌یده‌ر ئه‌لعبادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق وتی: لایه‌نی ئه‌مریکی به توندی دژایه‌تی خۆیانیان سه‌باره‌ت به هه‌ر چه‌شنه هاوکارییه‌کی به‌غدا له گه‌ڵ ئیئتلافی ڕووسیا، سوریا و ئێران له ناوه‌ندی زانیارییه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ڕاگه‌یاندووه.
ئه‌و سه‌رچاوه که نه‌یویستووه ناوه‌که‌ی ئاشکرا ببێت، ڕایگه‌یاندووه: ئه‌مریکا گوشاری خستووه‌ته سه‌ر به‌غدا تا سه‌باره‌ت به چالاکیه‌ی سه‌ربازییه‌کانی ڕووسیا له خاکی خۆی ڕه‌زامه‌ندی ده‌رنه‌بڕێت. هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاگیرانی هێرشه ئاسمانییه‌کانی ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سه‌ر گرووپی تیرۆریستی داعش له عێراق کراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه: له ئه‌گه‌ری ڕه‌زامه‌ندی به‌غدا سه‌باره‌ت به هێرشه‌کانی ڕووسیا له خاکی عێراق، پاڵپشتی ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش ته‌نیا بۆ هه‌رێمی کوردستان و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه ده‌بێت.