به‌پێی ڕاپۆرتی جام کوردی موزه‌فه‌ر سه‌ید حه‌سه‌ن پیرخدری، به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌ڵبه‌ندی پیرخدری شاهۆ له هه‌رێمی کوردستان وتی: سه‌ره‌تا پێم خۆشه دوو په‌یام ئاراسته بکه‌م، سه‌ره‌تا پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی گه‌لانی ئێران و به‌تایبه‌ت ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران ده‌که‌م به بۆنه‌ی جێژنی قوربانه‌وه و له هه‌مان کاتیش‌دا به‌وپه‌ڕی ناخوشحاڵییهوه گوێبیستی هه‌واڵێکی زۆر ناخۆش بووین و کۆمه‌ڵێک له برایانی موسڵمانی ئێمه له ڕێوڕه‌سمی حه‌جدا له‌ناوچوون و ئه‌ویش له ڕۆژی یه‌که‌می جێژنی قوربانی پیرۆز و دوابه‌دوای کاره‌ساتێکی نه‌خوازراو، له‌ڕاستیدا لێره‌وه سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی ڕێبه‌ڕی باڵای شۆڕشی ئێران و به‌رپرسان و گه‌لانی ئێران ده‌که‌ین و به‌تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌ی به‌رکه‌وته‌کان.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: ناتوانم به دڵنیاییه‌وه بڵێم به‌ڵام واوێده‌چێ ئه‌م ڕووداوه به‌رنامه‌ی بۆ دارێژراوه چونکه کۆمه‌ڵێک گۆڕانکاری له ڕه‌می جهمهراتدا ڕووی داوه و ئه‌مه‌ش جێی گومانه بۆ هه‌مووان. به‌ڵام چاوه‌ڕێ ده‌که‌ین تا ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌کان بێته‌وه، تا ئه‌و کاته چاوه‌ڕوان ده‌مێنین به‌ڵام دووپاتی ده‌که‌مه‌وه که به گومانه‌وه سه‌یری ئه‌م ڕووداوه ده‌که‌ین. ئه‌ڵبه‌ت شتێکی دیکه‌ش هه‌یه و ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یکه هه‌موو موسڵمانێک خوازیاری له خانووی خودا کۆچی دوایی بکات و هیوادارین خودای گه‌وره ڕۆحی شه‌هیدانی ئه‌م کاره‌ساته به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بکاته‌وه. جارێکی دیکه‌ش پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی هه‌موو ئێرانییه‌کان ده‌که‌م .