وه‌زیری ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئیداری پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا وتی: ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌عودیه به‌و که‌مته‌رخه‌می و که‌م و کوڕییه‌ی که بوو به هۆی ڕووداوی دڵته‌زێنی مه‌شعه‌ری مینا و ئه‌و ئاکار و کرده‌وه‌یه که پاش ڕووداوه‌که پیشانیان دا، بوونه هۆکاری ئه‌وه‌ی که ڕووداوه‌که ڕه‌نگ و بۆنی تاوان له خۆ بگرێت و جیهانی ئیسلامیش کرده‌وه‌ی ئه‌وان نابه‌خشێت.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئێرنا، سه‌ید مه‌حمود عه‌له‌وی وه‌زیری ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند: پاش ئه‌م ڕووداوه دڵته‌زێنه ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌عودیه ده‌یانتوانی به به‌رپرسایه‌تی و داوای لێبوردن، به‌ستێنی دابه‌زینی خه‌م و ئازاری بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختکردووان و پاراستنی ڕێز و سه‌روه‌ری وڵاتانیان دابین بکردایه، تا ئه‌گه‌ر که‌مته‌رخه‌می و که‌م و کوڕییه‌ک که ده‌بینرا به چاوی به‌خششه‌وه له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه سه‌یر بکرایا، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م تێڕوانینه به لێ نه‌هاتوویی بوونه هۆی تووڕه‌یی موسڵمانان.
عه‌له‌وی ڕوونیکرده‌وه: پاش ڕووداوه‌که باشتر وابوو که ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بستان ئاسانکاری ئه‌وه‌یان بڕه‌خساندایه که وه‌فدی ئه‌و وڵاتانه‌ی که له ڕووداوه‌که زیانیان به‌رکه‌وتووه سه‌ردانی عه‌ره‌بستانیان بکردایه و به‌مه‌ش چاره‌سه‌رکردنی برینداران و گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمی گیانبه‌ختکردووان و دڵنه‌وایی به‌جێماوان دابین ده‌بوو، ئه‌وان ده‌یانتوانی ساڕێژی ئه‌و خه‌مه‌ی نه‌ته‌وه‌ی ئیسلامی‌یان بکردایه، که‌چی به هه‌ڵسووکه‌وتی نابه‌رپرسانه خه‌م و ئازاره‌کانی موسڵمانانیان زیاتر کردووه.