به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا پاش کۆبوونه‌وه‌ی ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی 1+5 له نیۆیۆرک وتی: یه‌کێتی ئه‌ورووپا خۆی به هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران پابه‌ند ده‌زانێت.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئێرنا، فدریکا موگرینی جه‌ختی کرده‌وه که ڕێکه‌وتننامه‌ی نێوان تاران و 1+5 هه‌ر دوولا پابه‌ندی به‌ڵێنه‌کانیان ده‌کات.
به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا له درێژه‌دا وتی: له ئێستادا و پێش له هه‌ر هه‌نگاوێکی دیکه، یه‌کێتی ئه‌ورووپا چاوه‌ڕوانی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی ئێران ده‌کات سه‌باره‌ت به ڕیکه‌وتننامه‌ی ڤییه‌نا.
به وته‌ی موگرینی، هاوکات له گه‌ڵ ده‌سپێکی قۆناغی جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌که، لێژنه‌یه‌کی هاوبه‌ش به مه‌به‌ستی چاودێری کردنی پێک دێت.
ناوبراو وتی: دڵنیام که هه‌یچ به‌ربه‌ستێک له پرۆسه‌ی جێبه‌جێ کردنی ئه‌م ڕێکه‌وتننامه‌دا نابێت.
موگرینی هه‌روه‌ها پێکهاته‌ی 1+5ی به نموونه‌یه‌کی گونجاو به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کانی دیکه‌ی ناوچه‌که ناو برد و وتی: سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی سوریا له گه‌ڵ لایه‌نی ئێرانی وتووێژمان کردووه.
به پێی ڕێکه‌وتننامه‌ی ڤییه‌نا، پێویسته ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌کی IAEA تا 15ی دسمبێر لێکدانه‌وه‌ی تایبه‌ت و کۆتایی خۆی له سه‌ر دۆسیه‌ی ناوه‌کی ئێران بڵاو بکاته‌وه و پاش ئه‌مه‌ش ڕێکه‌وتننامه‌که ده‌خرێته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه.