وه‌زیری دارایی به‌ریتانیا ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئێرانییه‌کان ڕێز له ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی بگرن و پابه‌ندی بڕگه‌کانی ناو ئه‌و ڕێکه‌وتنه بن، ساڵی داهاتوو وه‌فدێکی گه‌وره‌ی ئابوری – بازرگانی ده‌به‌مه تاران.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری فارس، پاش سه‌ردانه‌که‌ی فیلیپ هاموه‌ند وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌رتیانیا بۆ تاران له ئێستادا ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئه‌و وڵاته باسی سه‌ردانی ئه‌ندامێکی دیکه‌ی کابینه‌که‌ی دیوید کامیرۆن بۆ ئێران ده‌که‌ن.
هه‌واڵده‌ری ڕۆیته‌رز له ڕاپۆرتێکدا له سه‌ر زاری جۆرج ئازبۆرن وه‌زیری دارایی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاندووه که له ئه‌گه‌ری پابه‌ندبوونی تاران به ڕێکه‌وتنه‌که‌ی ڤییه‌نا، ساڵی داهاتوو وه‌فدێکی ئابوری بازرگانی وڵاته‌که‌ی سه‌ردانی تاران ده‌کات.
ئازبۆرن ده‌ڵێت: له ئه‌گه‌ری پابه‌ندبوونی ئێران به بڕگه‌کانی ناو ئه‌و ڕێکه‌وتنه و سه‌لماندنی ڕاستییه‌کان، پێم وایه پۆتانسێڵی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌کان له گه‌ڵ ئێران له ئارادایه.
وه‌زیری دارایی به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م ده‌فرایه‌تییه ده‌ڵێت: ساڵی داهاتوو به سه‌رپه‌رشتی خۆم وه‌فدێکی ئابوری – بازرگانی گه‌وره ده‌به‌مه تاران.
به پێی ڕاگه‌یاندنی گومرۆکی به‌ریتانیا، ئاستی هه‌نارده‌کاری ئه‌و وڵاته بۆ ئێران له ساڵی 2013 به ڕێژه‌ی 35 ملیۆن دۆلار دابه‌زیوه، به‌ڵام له ساڵی 2014 قه‌ره‌بوو کرایه‌وه و ڕێژه‌ی هه‌نارده‌کاری به‌ریتانیا بۆ ئێران سه‌ر له نوێ گه‌ڕایه‌وه ڕێژه‌ی 159 ملیۆن دۆلار.