HX-20 به یه‌که‌م لاپ تۆپی جیهان ده‌ناسرێت که له ساڵی 1981 درووست کراوه و له ماوه‌ی دوو ساڵدا فرۆشێکی ئێجگار زۆری هه‌بووه. به پێی هه‌واڵی جام کوردی، ئه‌م ئامێره له لایه‌ن گۆڤاری بێزنس ویک وه‌ک چواره‌مین داهێنانی گرنگ له پیشه‌سازی کۆمپیۆته‌ری ماڵه‌وه هه‌ڵبژێردراوه. هه‌ر چه‌نده به ڕواڵه‌ت له لاپ تۆپ ناچێت به‌ڵام کیبۆردی هه‌یه و شه‌حن ده‌کرێته‌وه و به مۆنیتۆرێکی بچووک تا چه‌ند دێڕێک پیشان ده‌دات، پرێنتێرێکی بچووکیش له به‌شێکیدا دیزاین کراوه. هه‌ندێک تایبه‌تمه‌ندی دیکه‌ش له‌م لاپ تۆپه‌دا هه‌یه که به مه‌بستی تۆمارکردنی زانیارییه‌کان که‌ڵکی لێ گیراوه.