جام کوردی:
په‌یوه‌ندی نێوان ئێران – سویسرا له سه‌ده‌ی حه‌فده‌ی زائینی ده‌ستیپێکردووه و تا ئه‌مڕۆ درێژه‌ی هه‌بووه، به‌ڵام که‌ش و هه‌وای پاش ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی به‌ستێنی په‌ره‌پێدانی هاوکارییه ئابورییه‌کانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌ی دابین کردووه.
هه‌وڵه‌کانی سویسرا به مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابوری و بازرگانییه‌کان له گه‌ڵ ئێران پاش هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی دژ به ئێران، وه‌رزێکی نوێی له چه‌ندین سه‌ده په‌یوه‌ندی سیاسی و ئابوری نێوان دوو وڵات کردووه‌ته‌وه.
مێژووی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران – سویسرا:
ده‌سپێکی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵات بۆ سه‌ده‌ی حه‌فده ده‌گه‌ڕێته‌وه. په‌یوه‌ندی ئابوری دوو وڵات له سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌می زائینی له که‌رتی گواستنه‌وه و بانکداری گه‌شه‌ی به‌رچاوی هه‌بوو. هه‌روه‌ها ئاسه‌وارناسانی سویسرا له چالاکییه‌کانی دۆزینه‌وه‌ی ئاسه‌واره مێژووییه‌کان له ئێران به‌شدارییان هه‌بووه. له ساڵی 1252ی کۆچی هه‌تاوی به‌ڵێننامه‌ی دۆستایه‌تی نێوان ئێران و سویسرا واژۆی له سه‌ر کرا. ئێران له ساڵی 1298ی کۆچی هه‌تاوی باڵوێزخانه‌ی خۆیی له شاری بێرن کرده‌وه. سویسراش له هه‌مان ساڵ کۆنسوڵخانه‌ی خۆیی له تاران به فه‌رمی کرده‌وه که له ساڵی 1315 بوو به باڵوێزخانه. کۆنسوڵخانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش له ساڵی 1329ی کۆچی هه‌تاوی کرایه‌وه به‌ڵام له ساڵی 1380 داخرا و ئه‌رکه‌کانی گوازرایه‌وه بۆ باڵوێزخانه‌ی ئێران له شاری بێرن.
په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌کان:
به پێی زانیارییه‌کانی ماڵپه‌ڕی باڵوێزخانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له شاری بێرن، به هۆی بێ لایه‌نی فه‌رمی سویسرا له پرسه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، په‌یوه‌ندی سیاسی ئه‌م وڵاته له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران له ساڵانی پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی به‌راورد به‌وه‌ی که له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ وڵاتانی دیکه به‌دیهات، ئه‌وه‌نده تووشی گۆڕانکاری نه‌بووه. سویسرا به پێی ئه‌و سیاسه‌ته بێ لایه‌نییه به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه تا په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌کان و پاشان په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌کانی له گه‌ڵ ئێران خه‌ساری ئه‌وتۆی پێ نه‌گات و له ئاستێکی خوازراودا بمێنێته‌وه. هاوکات په‌یوه‌ندییه فه‌رهه‌نگییه‌کانی نێوان دوو وڵاتیش له ئاستێکی گونجاو‌دا ماوه‌ته‌وه. له سه‌رده‌می گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی دژ به ئێران، سویسرا گۆڕانکاری ئه‌وتۆی له په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ ئێران نه‌دا و درێژه‌ی به هه‌نارده‌کردنی پێداویستی پیشه‌سازی و کاڵا بازرگانییه‌کانی دیکه بۆ ئێران دا، هه‌ر چه‌نده که ئه‌مه‌ش ڕووبه‌ڕووی دژایه‌تی ئه‌مریکا بووه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش حکومه‌تی سویسرا به‌رگریی له‌م کرده‌وه‌ی خۆی کرد و هۆکاره‌که‌شی بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته نه‌ک به‌رژه‌وه‌ندی دارایی گه‌ڕانده‌وه.
نێوه‌ندگێڕی سیاسی سویسرا:
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، په‌یوه‌ندی دۆستانه و هاوسه‌نگی نێوان دوو وڵات بووه‌ته هۆی هاوکارییه سیاسییه‌کان به تایبه‌ت له چه‌ندین بواری تایبه‌ت. به پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و وڵاتانی میسر و ئه‌فریقای باشور، سویسرا پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌م وڵاتانه‌ی له ئه‌ستۆ گرت. هه‌روه‌ها پاش پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران له گه‌ڵ ئه‌مریکا بوو به پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌م وڵاته له تارا.
سویسرا به چه‌ندین جار ئه‌رکی ناردن و ئاڵ و گۆڕی په‌یامه دیپلۆماسییه‌کانی ئێران و ئه‌مریکای له ئه‌ستۆ بووه و به پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی دیکه، هه‌وڵی نزیکبوونه‌وه‌ی بۆچوونه‌کانی ئه‌م دوو وڵاته‌ی داوه. به‌ده‌ر له‌مه‌ش سویسرا چه‌ندین ساڵ میواندارێتی دانوستانه‌کانی ناوه‌کیی نێوان ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی 1+5ی کرد. ژنێڤ و لۆزان دوو ناوی ئاشنان بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که دانوستانه‌کانی نێوان تاران و شه‌ش وڵاتی جیهانیان له پێناو گه‌یشتن به ڕێکه‌وتن شوێنگری ده‌کرد.
به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌کانی سویسرا، دانوستانه‌کانی ناوه‌کی ئێران له ساڵی 2003 ده‌ستیپێکرد و ” تیم گوندیمه‌ن ” باڵوێزی ئه‌و کاته‌ی سویسرا له تاران، یه‌که‌م که‌س بوو که به واشنتنی ڕاگه‌یاند ئێران نیازی دانوستانی هه‌یه.
” فرانسوا نۆردمان ” باڵوێزی پێشووی سویسرا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پاش هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان دژ به ئێران، وتی: سویسرا ڕۆڵی خۆیی له پیناو ئاسانکاری ڕه‌وتی دانوستانه‌کانی ناوه‌کی به ته‌واوی و سه‌رکه‌وتووانه جێبه‌جێ کردووه.
هه‌روه‌ها ” غۆڵامعه‌لی خۆشڕوو ” باڵوێز و نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئێران له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به ئازادی چوار ئێرانی – ئه‌مریکی له گرتووخانه‌ی ئه‌وین و 7 ئێرانی به‌ندکراو له ئه‌مریکا له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به ڕۆڵی ئاسانکاری و ئیجابی سویسرا دابوو.
په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌کان:
له ساڵانی ڕابردوو په‌یوه‌ندی ئابوری و بازرگانی تاران – بێرن به‌و شێوه‌یه که ” جولیۆ هاس” باڵوێزی سویسرا له ئێران ده‌ڵێت بۆ 500 ملیۆن دۆلار دابه‌زیوه، به‌ڵام بێرن هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات که ڕێژه‌ی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کان بۆ سه‌رده‌می پێش گه‌مارۆکان بگه‌ڕێته‌وه. به پێی ئاماره فه‌رمییه‌کانی گومرۆکی ئێران، ڕێژه‌ی هاورده‌کاری ئه‌م وڵاته له سویسرا به جیاوازییه‌کی هه‌ره زۆر زیاتر له ڕێژه‌ی هه‌نارده‌کاری ئێران بۆ ئه‌و وڵاته‌یه. بۆ نموونه له 9 مانگی ساڵی 1394 ڕێژه‌ی هه‌نارده‌کاری نانه‌وتی ئێران بۆ سویسرا ته‌نیا شه‌ش ملیۆن و 600 هه‌زار دۆلار بووه. لێکدانه‌وه‌ی ڕه‌وتی ده ساڵه‌ی ئاڵ و گۆڕی بازرگانی نێوان دوو وڵات پیشان ده‌دات بایه‌خی هه‌نارده‌کاری ئێران بۆ سویسرا له ساڵی 2006 بڕی 19 ملیۆن و 900 هه‌زار دۆلار بووه که ئه‌م ڕێژه‌یه له ساڵی 2014 گه‌یشتووه‌ته 10 ملیۆن و 700 هه‌زار دۆلار. له 9 مانگی ساڵی 1394ی کۆچی هه‌تاوی (ئه‌مساڵ) ئێران ته‌نیا شه‌ش ملیۆن و 600 هه‌زار دۆلار کاڵای هه‌نارده‌ی وڵاتی سویسرا کردووه. ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که هاورده‌کاری ئێران له‌م وڵاته که له ساڵی 2006 بڕی 2 ملیار و 289 ملیۆن و 200 هه‌زار دۆلار بووه و له ساڵی 2014 به گۆڕانکارییه‌کی که‌م گه‌یشتووه‌ته 2 ملیار و 417 ملیۆن و 800 هه‌زار دۆلار. له 9 مانگه‌ی ساڵی 1394 ئێران یه‌ک ملیار و 860 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار کاڵای له سویسرا هاورده کردووه.
کۆتایی گه‌مارۆکان:
وه‌رزی نوێی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی ئێران و سویسرا به‌رده‌وام هه‌ڵکشان و داکشانی که‌متری به‌راورد به په‌یوه‌ندی تاران له گه‌ڵ وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌ورووپی هه‌بووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی و هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ ئابورییه‌کانی ڕۆژئاوا دژ به ئێران، په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌ی به‌ره‌و قۆناغێکی نوێ بردووه.
خاتوو ” لیویا لوو ” که له ساڵی 2009 تا 2013 به‌رپرسی باڵوێزخانه‌ی سویسرا له تاران بووه و له ئێستادا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی ئه‌م دوو وڵاته‌یه له نووسینگه‌ی حکومی کاروباری ئابوری سویسرا (سکۆ)، پێشتر له سه‌ردانی مانگی به‌فرانباری خۆی بۆ ئێران ڕایگه‌یاندبوو که وڵاته‌که‌ی هه‌ل و مه‌رجێکی له‌باری له پویوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ ئێران هه‌یه و ده‌توانێت له‌م بواره‌دا له گه‌ڵ وڵاتانی دیکه کێبه‌ڕکێ بکات. ناوبراو مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ پاش واژۆبوونی ڕیکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی ئێران به یاوه‌ری شاندێکی ئابوری و به ئامانجی تاوتوێ کردنی ده‌رفه‌ته‌کانی سه‌رمایه‌گوزاری سه‌ردانی تارانی کردبوو.
باڵوێزی پێشووی سویسرا له تاران وێڕای ده‌ربڕینی ڕه‌زامه‌ندی خۆی له‌و سه‌ردانه، ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندبوو که بایه‌خی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کانی نێوان دوو وڵات له 800 ملیۆن فرانک له ساڵی 2007 گه‌یشتووه‌ته 400 ملیۆن فرانک (به بێ هه‌ژمارکردنی ئاڵتوون) له ساڵی 2014.
ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی سویسرا پێشتر به هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکانی دژ به ئێران ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندبوو که سویسرا هه‌رده‌م پاڵپشتیی له ڕه‌وتی دانوستانه‌کانی نێوان ئێران و شه‌ش وڵاتی زلهێزی جیهان کردووه. دڵنیایی ئه‌وه‌شی داوه که جێبه‌جێ کردنی ڕیکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی و هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان، په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابورییه‌کانی تاران – بێرن به‌ره‌و قۆناغێکی دیکه ده‌بات.
” یۆهان شنایدر ئامان ” سه‌رۆک کۆماری کۆنفدراسیۆنی سویسرا به سه‌ردانێکی فه‌رمی گه‌یشته تاران و له گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئێران به تایبه‌ت حه‌زره‌تی ئایه‌تووڵا خامنه‌یی ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی و دوکتۆر حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووه. ئامانج له‌م سه‌ردانه که به یاوه‌ری 40 گه‌وره بازرگانی سویسرا بووه، گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌کانی نێوان دوو وڵات پاش سه‌رده‌می گه‌مارۆکان ڕاگه‌ێندراوه.
ئیدریس سلێمانی