بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماڵپەڕی ئەکسیۆس ڕایگەیاندووە کە ئیدارەی بایدن ئەگەر دانوستانەکان لە گەڵ ئێران سەربگرێت، ئامادەیە لە بەرامبەر هەنگاوی ئێران، بەشێک لە گەمارۆکانی سەر ئەم وڵاتە کەم بکاتەوە.
ماڵپەڕەکە ڕایگەیاندووە کە ئیدارەی بایدن بەردەوام هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ دانوستان لە گەڵ ئێران دەدات، تەنانەت ناڕاستەوخۆ.
یەکێک لەو بەرپرسانەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە هەر هەنگاوێک سەبارەت بە گەمارۆکانی ئێران دەتوانێت لە سەر مێز بێت بەڵام ئێمە دەبێت لە گەڵ ئەو وڵاتە دانوستان بکەین، چ ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ.
وتیشی کە جۆبایدن سەبارەت بە هەڵگرتنی گەمارۆکان تاکلایانە بڕیار نادات، هەر هەنگاوێکی ئەمریکا دەبێت بەشێک لەو پرۆسەیە بێت کە هەر دوو لا تێیدا هەنگاو دەنێن./.