بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کیانوش جیهانپور وتی کە وەبەرهێنانی هاوبەشی ڤاکسێنی سپۆتنیک ڤی لە نێوان ئێران و ڕووسیاش لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا دەست پێدەکات و لە کۆمپانیایەکی ئێرانی ئەو پرۆسە بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو وتی: ڤاکسێنە هاوبەشەکەی سپۆتنیک ڤی لە ماوەی 45 تا 2 مانگی دواتر دەخرێتە بازاڕ و لە ساڵی داهاتووی کۆچی هەتاوی 36 تا 40 ملیۆن دۆز لەو ڤاکسێنە بەرهەم دێت.
پێشتر وەزیری تەندرووستی ئێران ڕایگەیاندبوو کە ئێران تا سێ مانگی دیکە دەبێتە یەکێک لە گەورەترین وڵاتانی وەبەرهێنەری ڤاکسێنی کۆرۆنا و هەناردەی وڵاتانی دیکەشی دەکات./.