بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناوبراو بەرکەوتەی چەکی کیمیاییە لە شاری هەڵەبجە و ڕایگەیاندووە کە کاتی بۆردومانەکە لە شاری هەڵەبجە بووە و لە نزیکەوە قوربانیدانی ئەو خەڵکە و ئاستی تاوانە دڕندانەکەی سەدام و بەعسییەکانی بینیوە.
موختاری خاوەنی ئەو فیلمەیە کە لە ڕۆژی بۆردومانەکەی هەڵەبجە گیراوە و ڕایگەیاندووە کە فیلمەکە زۆرە و بە هۆی ئاستی تراژدیاکەوە بە تەواوی بۆ خەڵک نمایش نەکراوە و تەنیا چەند بەشێکی لە دەزگا میدیاییەکانەوە بڵاو کراوەتەوە.
تۆفیق موختاری هەروەها ڕایگەیاندووە کە فیلمەکە بە ژێرنووسی ئینلیزی هاوڕێ لە گەڵ عەلی ئەکبەر وەلایەتی وەزیری دەرەوەی ئەو کاتەی ئێران براوەتە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڵام ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی گرنگییەکی وەهای پێ نەداوە و لە کۆڕی گشتی کە نمایش کرا، زۆربەی نوێنەری وڵاتانی جیهان بۆ ئەو هەموو قوربانییەی کە لە شاری هەڵەبجە درا گریان و بە توندی ئیدانەی تاوانەکەیان کرد.
ڕاشیگەیاندووە کە فیلمەکە لە ئەرشیڤی ڕێکخراوی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران ماوەتەوە و هێشتا دیمەنەکانی کارەساتی هەڵەبجەم لە بەرچاوە و خەون بە هەڵەبجەوە و قوربانییەکانیەوە دەبینم./.