بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەسرووڵا ڕەشنودی سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هەولێر لە گەڵ مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوایکرد کە تاران هەوڵەکانی بۆ لێک نزیککردنەوەی هەر دوو حکومەتی هەرێم و عێراق بخاتەگەڕ.
سەرکۆنسووڵی ئێرانیش ڕایگەیاندووە کە باڵیۆزی ئەم وڵاتە لە بەغدا بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتن لە هەوڵی بەردەوامدایە.
ڕەشنودی ڕاشیگەیاندووە کە سەقامگیری سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق بە لای کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە گرنگە./.