بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەیس خزعەلی لە کاردانەوەی بەرامبەر بە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر کاروانی زیارەتکارانی ئیمام کازم جەختیکردەوە کە هێز و ئیرادەی عێراقییەکان بۆ شکستی تەکفیرییەکان و لایەنگرانی ئەوان زیاتر دەبێت.
ناوبراو وتی: ئەم هێرشە ترسنۆکانە هیچ کاریگەرییەکی لە سەر ئیرادەی گەلی عێراق بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریستان نابێت.
خزعەلی وتی کە هێزە چەکدارەکانی ئێمە لە حەشدی شەعبی و هێزەکانی دیکە تا لەناوبردنی سەرجەم تیرۆریستان ڕاناوەستن./.