بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: عێراق وڵاتێکی فرە پێکهاتە و فرە مەزهەبە و یەکێکە لە کۆنترین مەڵبەندی ژیانی مەسیحییەکانی جیهان.
ناوبراو وتی: سەردانەکەی پاپا فرانسیس بۆ عێراق مێژوویی بوو، وەک چۆن پاپا خۆی وتی کە ئەم سەردانە پەیامێکی گرنگی گەیاند کە برایەتی بەردەوامترە لە براکوژی، هیوا بەهێزترە لە مردن و ئاشتی باشترە لە شەڕ.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: پیرۆزبایی خۆم بە بۆنەی سەرکەوتنی ئەم سەردانە و پاراستن و پلانداڕێژی پێویست بە بەرپرسانی حکومەتی عێراق ڕادەگەێنم./.