جام کوردی:
گراهام فولر، به‌رپرسی پێشووی ئه‌نجومه‌نی زانیاری نیشتمانی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریکا و شرۆڤه‌کاری باڵای کاروباری سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان، وێڕای جه‌خت کردنه‌وه له سه‌ر ئه‌م خاڵه‌ی که پێده‌چێت به‌رژه‌وه‌ندییه که‌سێتییه‌کانی ئه‌ردۆغان دژایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌کانی تورکیا ده‌کات، ده‌ڵێت: سه‌رۆک کۆماری تورکیا پێویسته ئه‌م ڕاستییه له به‌رچاو بگرێت که به‌شار ئه‌سه‌د به‌م زووانه کورسی ده‌سه‌ڵاتی سوریا به جێ ناهێڵێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له کۆنسرسیۆم نیوز، گراهام فولر به‌رپرسی پێشووی ئه‌نجومه‌نی زانیاری نیشتمانی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریکا و شرۆڤه‌کاری باڵای کاروباری سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان که به هۆی کتێبی ناسراوی ” قیبله‌ی جیهان، ژئۆپۆلیتیکی ئێران ” له وڵاتی ئێران ناوبانگێکی زۆری هه‌یه، له‌و بڕوایه‌دایه که له ئێستادا ئه‌نکه‌ره که‌وتووه‌ته ئه‌و دووڕیانه‌ی درێژه‌پێدانی سیاسه‌ته شه‌ڕه‌نگێزانه‌که‌ی ئێستا یان گه‌ڕانه‌وه بۆ ستراتیژ و سیاسه‌تی ئاشتی له ناوچه‌که؟
نووسه‌ری کتێبی قیبله‌ی جیهان به ئاماژه به‌م خاڵه‌ی که سه‌رده‌می ئێستا به سه‌رده‌مێکی تارمایی له مێژووی پێشکه‌وتووی تورکیا داده‌نرێت، ئه‌م پرسیاره‌ی خسته‌ڕوو که له ئێستادا پێویسته تورکیا چی بکات تا به سه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته‌ی شکست خواردووی ده‌ره‌وه‌دا زاڵ ببێت؟
گراهام فولر له‌و بڕوایه‌دایه گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌وه‌دایه که ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له کاتێکدا هه‌ل و مه‌رجی وڵاتیان به‌ره‌و ئاڵۆزی بردووه که هه‌ر ئه‌م گرووپه له ساڵانی ڕابردوو سیاسه‌تێکی ده‌ره‌وه‌ی داهێنه‌رانه و به‌هێزیان له پێناو ئاشتی ناوچه‌که په‌یره‌و ده‌کرد.
ئه‌م به‌رپرسه‌ی پێشووی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریکا له درێژه‌دا ده‌ڵیت: ئه‌مه جێی بڕوا نییه که ئه‌ردۆغان و داوود ئۆغلۆ په‌یوه‌ندی چه‌ندین وڵاتی گرنگی وه‌ک ئێران، عێراق، ڕووسیا، چین، ئه‌مریکا، یه‌کێتی ئه‌ورووپا، سوریا و کوردانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ڕووخاندووه له کاتێکدا گرنگی زۆریان بۆ ئه‌نکه‌ره هه‌یه و ئه‌م وڵاته بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کانی، ئیئتلافێکی مه‌ترسیداری له گه‌ڵ عه‌ره‌بستان ده‌ستپێکردووه.
فولر له درێژه‌ی بابه‌ته‌که‌یدا ده‌نووسێت: له ئێستادا ئه‌م پرسیاره له ئارادایه که تورکیا چه هه‌نگاوێک بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه مه‌ترسیداره بگرێته به‌ر؟ به ڕای فولر، ئه‌ردۆغان پێویسته له سه‌ره‌تادا ئه‌وه له به‌رچاو بگرێت که بیرۆکه‌ی ڕۆیشتنی ئه‌سه‌د شکستی هێناوه، تورکیا پێویسته به مه‌به‌ستی دابین کردنی ئاشتی و سه‌قامگیری له سوریا په‌یوه‌ندی به هێزه گه‌وره‌کانی جیهان و ئێرانه‌وه بکات و واز له بیر و هزری توندڕۆوانه‌ی عه‌ره‌بستان بۆ ناردنی هێزی سه‌ربازی سوننه بۆ سوریا بێنێت.
گراهام فولر هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: تورکیا پێویسته په‌ره‌پێدانی سیاسه‌ته توندڕۆوانه‌کان له گه‌ڵ سیاسه‌ته ئه‌رێنییه‌که‌ی جاران بگۆڕێته‌وه که له پێناو دابین کردنی ئاشتی و ئارامی ناوچه‌که جێبه‌جێ ده‌کرا. ئه‌م مامۆستایه‌ی زانکۆی نیۆیۆرک پێی وایه تورکیا له جێی به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ عه‌ره‌بستان، پێویسته په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ ئێران، عێراق و ڕووسیا به‌هێزتر بکات.
فولر هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌کاته‌وه ئه‌نکه‌ره پێویسته کۆتایی به‌م هه‌وڵه تێکده‌رانه بێنێت که ناتۆ و ڕووسیا به‌ره‌و شه‌ڕێکی نه‌خوازراو په‌لکێش بکات. له به‌شێکی دیکه‌ی بابه‌ته‌که‌یدا ده‌نووسێت: له ڕاستیدا که هاتنی ڕووسیا بۆ سوریا بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که ڕۆڵی کاریگه‌ری ئه‌نکه‌ره له قه‌یرانی سوریا سنوردار بێت و له ئێستادا تورکیا ناتوانێت ببێته ڕێگر له به‌رده‌م دیپلۆماسی به‌هێزی مۆسکۆ له ناوچه‌که. به‌ده‌ر له‌مه‌ش، چه بمانه‌وێت یان نه، ڕاستییه‌که ئه‌وه‌یه که ڕووسیا ده‌رفه‌تێکی هه‌ره گونجاو بۆ چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌کانی سوریایه.
ئه‌م نووسه‌ر و مامۆستایه‌ی زانکۆ له درێژه‌دا ده‌ڵێت: گه‌شه‌ی بزوتنه‌وه و شۆڕشه کوردییه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕاستییه‌که و پێویسته ئه‌نکه‌ره له جێی سیاسه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه، بیر له په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێز و نزیک له گه‌ڵ ئه‌واندا بکاته‌وه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که نزیک له 14 ملیۆن کورد له تورکیا ده‌ژین و پشت گوێ خستنی ئه‌وان له پێکهاته‌ی حکومه‌تی تورکیا گه‌وره‌ترین قه‌یرانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته‌یه له ئێستا و داهاتووشدا.
به پێی ئه‌وه‌ی که ووترا، فولر له کۆتاییدا به‌و ده‌ره‌نجامه ده‌گات ئه‌ردۆغان و داوود ئۆغلۆ هیچ ڕێگایه‌کی دیکه‌یان له به‌رده‌مدا نه‌ماوه که سیاسه‌ته شه‌ڕه‌نگێزانه‌کانی ئێستا به سیاسه‌تی ئاشته‌وایی پێشوو بگۆڕنه‌وه.
شایانی ئاماژه‌یه پێشتریش دوکتۆر کن ئریتمه‌ن، لێکۆڵه‌ری سه‌ربه‌خۆی تورکیا که له شاری ئسته‌مبووڵ ژیان ده‌باته سه‌ر و توێژینه‌وه‌ی زۆری له بواری مێژوویی‌دا هه‌یه، له بابه‌تێکدا به ناونیشانی ” ئاسۆی نوێی ڕۆژهه‌ڵات “، سه‌باره‌ت به هه‌نگاوه‌کانی نوێی تورکیا له ناوچه‌کانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته و شاری ئامه‌د هۆشداری داوه و به پشت به‌ستن به ڕاپۆرتی مانگی دسمبێری ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ، داوای گرنگیدانی به‌م ڕاستییه کردووه که له مانگی ژوئیه‌ی 2015 هاووڵاتیانی کورد به تایبه‌ت ژنان، منداڵان و به‌ساڵاچووان له پرۆسه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌ردۆغان له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا کوژراوان.
له لایه‌کی دیکه‌وه، ڕۆژنامه‌وانێکی تورکیا به ناوی تورای میرت له‌و بڕوایه‌دایه به‌ده‌ر له کێشه و تاوانه‌کانی حکومه‌تی تورکیا دژ به کوردانی ئه‌م وڵاته، تورکیا حاڵه‌تێکی هاوشێوه‌ی شه‌ڕی ڕانه‌گه‌ێندراوی دژ به په‌یه‌ده ده‌ستپێکردووه و به‌م دواییانه‌ش بۆ ڕه‌زامه‌ندی دۆستانی ڕۆژئاوای خۆی هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات که پارتی دیمۆکراتیکی کوردی سوریا وه‌ک پارتێکی تیرۆریستی بناسێنێت. ئه‌م ڕۆژنامه‌نووسه تورکه پێی وایه سیاسه‌ته‌کانی ئه‌نکه‌ره ئه‌م وڵاته‌ی له گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ک کاراکته‌رێکی پڕ کێشه ناساندووه.