بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆی وتی کە ئێران هیچ پرۆژە پێشنیارێکی لە لایەن ئەمریکاوە بە ناوی پلانی هەنگاو بە هەنگاو بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی پێنەگەیشتووە و ئەم پرۆژەش هیچ کات بە پێی ڕێڕەوی دیاریکراوی ئێران نەبووە.
ناوبراو وتی کە ڕێکەوتنی ناوەکی ڕێگاکەی ڕوون کردووەتەوە و هیچ پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە هیچ بوارێکدا لە نێوان تاران و واشنتن نەبووە./.