جام کوردی:
دابه‌زینی به‌رچاوی داهاته نه‌وتییه‌کان له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ڕابردوو و کورتهێنانی بودجه‌ی زۆربه‌ی وڵاتانی هه‌نارده‌کاری نه‌وت به تایبه‌ت ئێران هێمایه‌کی مه‌ترسیداره که به ناچار پێویست به‌وه ده‌کات که پلانی گه‌شه‌پێدانی ئابوری به بێ پشت به‌ستن به داهاتی نه‌وت و ئه‌ڵبه‌ت به هاوڕێیه‌تی که‌رتی تایبه‌ت به‌ڕێوه ببه‌ین.
له جیهانی ئه‌مڕۆ، هه‌ر وڵاتێک به چه‌شنێک بودجه و پێداویستی خۆی دابین ده‌کات و له‌م نێوه‌نده‌دا وڵاتانی خاوه‌ن سه‌رچاوه سرووشتییه‌کانی وه‌ک نه‌وت، گاز و کانزا‌کان به پشت به‌ستن به‌م سه‌رچاوانه به تایبه‌ت نه‌وت، وڵاتیان به‌ڕێوه بردووه، به‌ڵام خاڵی گرنگ له‌وه‌دایه که ئه‌م سه‌رچاوانه مافی جیله‌کانی داهاتووشه و ڕۆژێک به‌ره‌و کۆتایی ده‌ڕوات، به‌م هۆیه‌شه‌وه وڵاتانی خاوه‌ن نه‌وت و گاز ماوه‌یه‌که بیریان له‌وه کردووه‌ته‌وه که پێویسته ڕێگایه‌کی دیکه بۆ دابین کردنی داهات و بودجه‌ی خۆیان بدۆزنه‌وه. به‌ڵام له‌م ساڵانه‌دا و به تایبه‌ت له چه‌ندین مانگی ڕابردوو، دابه‌زینی به‌رچاو و ئه‌ڵبه‌ت چاوه‌ڕوان نه‌کراوی نرخی جیهانی نه‌وت بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌و وڵاتانه‌ی خاوه‌ن نه‌وت که بودجه‌که‌یان له سه‌ر داهاتی ئه‌م نێعمه‌ته دابین ده‌کرد له ناکاو تووشی کورتهێنانی بودجه و کێشه‌ی هه‌ره زۆری ئابوری ببنه‌وه، بۆ نموونه وڵاتانی خاوه‌ن نه‌وتی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که داهاتی سه‌ره‌کی ئه‌وان به‌نده به فرۆشتنی ئه‌م ئاڵتوونه ڕه‌شه‌وه، وه‌ک ساڵانی پێشوو بودجه‌ی ساڵی داهاتوویان به پێی نه‌وتی 40 تا 45 دۆلاری له هه‌ر به‌رمیلێک داڕشتووه و به‌داخه‌وه دابه‌زینی هه‌ره زۆری نرخی نه‌وت هه‌ر له ئێستاوه ساڵێکی دژواری له پێش ئه‌م وڵاتانه‌دا داناوه. له ده‌ره‌نجامی ئه‌مه‌ش ئه‌و کێشه‌یه‌ی که بۆ داهاتووی نه‌وت پێش بینی ده‌کرا زووتر له کاتی چاوه‌ڕوان کراو و به هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه به‌رۆکی ئه‌م وڵاتانه‌ی گرته‌وه و به هه‌ژمارکردنی تێچووی ده‌رهێنان له ڕاستیدا قازانجێکی ئه‌وتۆی بۆ ئه‌وان نابێت، هه‌ر بۆیه وڵاتانی وه‌ک ئێران، عێراق، قه‌ته‌ر، عه‌ره‌بستان، کوێت و …. تووشی کورتهێنانی بودجه بوونه‌ته‌وه. ڕوون و ئاشکرایه که به‌م قه‌یرانه داراییه‌وه حکومه‌ت بیر له ڕێگایه‌کی دیکه بۆ دابین کردنی داهاتی خۆی ده‌کاته‌وه و یه‌کێک له‌م ڕێگایانه‌ش وه‌رگرتنی باجه‌کانه. پێدانی باجه‌کان له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه به حکومه‌ت پێویسته و ئه‌رکی سه‌ر شانی هه‌ر تاکێک له هه‌ر وڵاتێکه که به پێی داهاتی خۆی هه‌وڵی پێدانی به حکومه‌ت بکات. به‌ڵام چه‌ندین ڕێگای دیکه بۆ قه‌ره‌بووی کورتهێنانی بودجه بوونی هه‌یه، وه‌ک هه‌نارده‌کردنی به‌رهه‌مه نانه‌وتییه‌کان و خزمه‌تگوزارییه‌کانی ته‌کنیکی – ئه‌ندازیاری، ڕاکێشانی گه‌شتیارانی بیانی و گه‌شتیار ده‌رمانی. وڵاتانی زۆر له جیهاندا هه‌یه که هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی سرووشتییان نییه و ته‌نیا له ڕێگای که‌رتی گه‌شتیارییه‌وه ئابورییه‌کی به‌هێزیان به ناوی خۆیانه‌وه تۆمار کردووه.
له ئێستادا پیشه‌سازی گه‌شتیاری له ڕیزی گه‌وره‌ترین پیشه‌سازییه‌کانی جیهان هه‌ژمار ده‌کرێت، به پێی ئاماری ساڵی 2012 ڕێکخراوی جیهانی گه‌شتیاری مه‌درید، ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له ساڵی 2012 به داهاتی زیاتر له 128 ملیار دۆلار له پله‌ی یه‌که‌می وڵاتانی خاوه‌ن داهاتی جیهان له پیشه‌سازی گه‌شتیاریدا بووه و له پله‌ی دووه‌میش وڵاتی ئسپانیا به 60 ملیار دۆلار ناوی هاتووه، فه‌رانسه به 54 ملیار دۆلار له پله‌ی سێهه‌مدا ناوی هاتووه له کاتێکدا که ئه‌م ڕیژه‌یه بۆ ئێران له ساڵانی ڕابردوو 700 ملیۆن دۆلار بووه.
له‌م نێوه‌نده‌دا وڵاتی ئێمه به پشت به‌ستن به توانا و ئیمکانیاتی زۆر ته‌نیا له سه‌ر داهاتی نه‌وت بودجه‌ی ولاتی داڕشتووه و گرنگی ئه‌وتۆی به به‌شه‌کانی دیکه به تایبه‌ت که‌رتی تایبه‌ت نه‌داوه و زۆرترین پشکی ئابوری له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه قۆرخ کراوه.
له ئێستادا کاتی ئه‌وه هاتووه که ده‌رکی بیره نه‌وتییه‌کان دابخرێت و ئه‌م ئاڵتوونه ڕه‌شه بۆ جیله‌کانی داهاتوو بپارێزین و بیر له سه‌رچاوه‌یه‌کی جێگره‌وه بۆ نه‌وت و گاز بکه‌ینه‌وه.
ڕۆڵی نوێنه‌رانی پارله‌مان له هه‌بوونی ئابورییه‌کی نانه‌وتی:
له‌م کاته‌دا ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌ر ئێرانییه‌ک ئه‌وه بووه که له ڕۆژی هه‌ینی که‌سێکی شیاو وه‌ک نوێنه‌ری شار و ناوچه‌که‌ی ڕه‌وانه‌ی پارله‌مان بکات. چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ش له نوێنه‌رانی پارله‌مانی ده‌یه‌م ده‌کرێت که زیاتر له هه‌ر کاتێکی دیکه بیر له چاره‌سه‌ربوونی دۆخی ئابوری وڵات بکه‌نه‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی که چیدی وه‌ک ساڵانی ڕابردوو داهاته نه‌وتییه‌کان بوونیان نییه، ئه‌وان پێویسته زیاتر له هه‌ر پلانێکی دیکه هه‌وڵی چاره‌سه‌ربوونی کێشه داراییه‌کانی حکومه‌ت و له ئاکامدا چاره‌سه‌ربوونی کێشه ئابورییه‌کانی خه‌ڵک بده‌ن.
له هه‌نگاوی یه‌که‌م پێویسته حکومه‌ت له گه‌ڵ که‌رتی تایبه‌ت ده‌ستی دۆستایه‌تی بگوشێت، ڕێگا و به‌ستێنی پێویست بۆ به‌شداری به‌رچاوی ئه‌وان دابین بکات له به‌ر ئه‌وه‌ی که پێشکه‌وتنی ئابوری سه‌ربه‌خۆ له داهاته نه‌وتییه‌کان به بێ متمانه‌ی حکومه‌ت به که‌رتی تایبه‌ت و هاوکاری دوو قۆڵی ئه‌وان مسۆگه‌ر نابێت. له قۆناغی دواتر، به هه‌بوونی پارله‌مانێکی کارامه و هاوکار له گه‌ڵ حکومه‌ت ئه‌و یاسا و پلانه‌ی دابڕێژن که ئێمه به‌ره‌و هه‌بوونی ئابورییه‌کی به‌هێز به بێ پشت به‌ستن به داهاته نه‌وتییه‌کان ببات.
وه‌ک چۆن ووترا حکومه‌ت پێویسته واز له سنورداربوونی چالاکییه ئابورییه‌کان بێنێت و به‌ستێنی ئه‌وه دابین بکات تا که‌رتی تایبه‌ت هه‌ماهه‌نگ له گه‌ڵ حکومه‌ت له پێناو مسۆگه‌ربوونی ئامانجه ئابوری و بازرگانییه‌کانی وڵات به تایبه‌ت له هه‌ل و مه‌رجی پاش جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی و هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان هه‌نگاو بنێت.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به کورتی به مه‌به‌ستی ده‌ربازبوون له قه‌یرانه ئابورییه‌کانی ئێستای وڵات و گه‌یشتن به ئابورییه‌کی ئازاد به بێ داهاته نه‌وتییه‌کان ئاماژه به چه‌ندین ڕێکاری گرنگ بده‌ین که ڕۆڵی گرنگی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی گه‌ل له پارله‌مانی داهاتوو له مسۆگهربوونیدا زۆر کاریگه‌ری هه‌یه، ده‌توانین ئه‌م خاڵانه وه‌بیر بێنینه‌وه:
1)پاڵپشتی له وه‌به‌رهێنان و هه‌نارده‌کاری:
تا وه‌به‌رهێنان نه‌بێت هه‌نارده‌کردنیش نابێت، هه‌ر بۆیه حکومه‌ت پێویسته به هه‌ر شێوازێک جوڵه به که‌رتی پیشه‌سازی بدات و به‌ستێنی به‌شداری چالاکوانانی ئابوری له پرۆسه‌ی ههناردهکاریدا دابین بکات. هه‌نارده‌کارانیش پێویسته وه‌ک وه‌به‌رهێنه‌رێک پاڵپشتی هه‌مه‌لایه‌نه‌یان لێ بکرێت له به‌ر ئه‌وه‌ی که له نێوان وه‌به‌رهێنان و بازاڕه‌کانی مه‌به‌ست ته‌نیا بازرگانان ده‌بینرێن.
2)دابین کردنی ئاسانکاری و هانده‌ره‌کانی هه‌نارده‌کاری:
هه‌موو کات وه‌به‌رهێنان و هه‌نارده‌کاری پێویستیان به ده‌سمایه و دابین کردنی هه‌یه، ئه‌ڵبه‌ت نه ئه‌و دهسمایهیهی که وه‌ک قه‌رزی بانکی خۆی ببێته هۆکاری مایه‌پووچبوونی کارگه و وه‌به‌رهێنه‌ره‌کان. پێویسته حکومه‌ت پێدانی دارایی پێویست و پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران ساکارتر و خێراتر و ئاسانتر بکات و به مه‌ش ده‌رفه‌ته‌کانی بازاڕه‌کانی مه‌به‌ست به فیڕۆ نادرێت.
3)کاروباری باجه‌کان و دڵنیایی کۆمه‌ڵایه‌تی:
وه‌ک چۆن پێشتریش ووترا، حکومه‌ت پێویستی به داهاته‌کانی دیکه هه‌یه به‌ڵام نابێت به نه‌بوونی ڕاگه‌یاندن و شه‌فافییه‌ت له کاروباری باجه‌کان، کێشه بۆ خه‌ڵک بخوڵقێنێت. هه‌ر بۆیه پێویسته که ئه‌م ڕێکخراوانه به چاوی برایه‌تی نه‌ک تۆمه‌تباربوون له خه‌ڵک بڕوانن و به ڕاگه‌یاندنی پێویست و ڕوونکردنه‌وه‌ی یاساکان خه‌ڵک به‌ره‌و لای خۆیان ڕاکێشن و له ئاکامدا ئه‌وه که مافیانه وه‌ک باج ڕاده‌ستی حکومه‌تی بکه‌ن و داهاتی حکومه‌ت له‌م ڕێگایه‌وه به‌شێکی مسۆگه‌ر ببێت.
4)یاسا گومرۆکییه‌کان:
پێویسته حکومه‌ت پێداچوونه‌وه به سه‌ر یاسا گومرۆکییه‌کان بکات که له‌م پێناوه‌دا ڕۆڵی نوێنه‌رانی پارله‌مان زۆر گرنگ و مێژووییه. چه‌ندین خاڵی دیکه‌ی وه‌ک ڕێگاکانی سنوره‌کان، بارودۆخی بازاڕچه‌کان و دیارنه‌بوونی داهاته‌کانیان، ده‌روازه سنورییه‌کان، هه‌ماهه‌نگی و واژۆکردنی ڕێکه‌وتننامه له گه‌ڵ بازاڕه‌کانی ئامانج و وڵاتانی په‌یوه‌ندیدار و له ئاکامدا هه‌وڵدان بۆ ئه‌ندامبوون له ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی WTO له کێشه‌کانی به‌رده‌م که‌رتی بازرگانی ئێرانه که پێویستی به هه‌وڵ و تێکۆشانی پارله‌مانی داهاتوو ده‌بێت.
له داهاتوودا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له حکومه‌ت و نوێنه‌رانی پارله‌مان ده‌کرێت که گرنگی زیاتر به جام کوردی:

له داهاتوودا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له حکومه‌ت و نوێنه‌رانی پارله‌مان ده‌کرێت که گرنگی زیاتر به که‌رتی گه‌شتیاری وڵات بدرێت و به‌ستێنی گونجاو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دابین بکرێت تا به دابین کردنی ژێرخانه‌کان، هوتێل، میوانخانه‌کان و شوێنه گه‌شتیارییه‌کان، فه‌رهه‌نگی، وه‌رزشی، نه‌خۆشخانه‌کان و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی ئاسه‌واره مێژووییه‌کان ڕێگای هاتنی گه‌شتیارانی بیانی بۆ ئێران ئاماده‌تر بکات.
نووسه‌ر: ئه‌میر حوسێن گوڵ عه‌نبه‌ر
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژکاری ڕێکخراوی گه‌شه‌پێدانی بازرگانی ئێران
وه‌رگێڕان له هه‌واڵده‌ری ئێرناوه: جام کوردی –که‌رتی گه‌شتیاری وڵات بدرێت و به‌ستێنی گونجاو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دابین بکرێت تا به دابین کردنی ژێرخانه‌کان، هوتێل، میوانخانه‌کان و شوێنه گه‌شتیارییه‌کان، فه‌رهه‌نگی، وه‌رزشی، نه‌خۆشخانه‌کان و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی ئاسه‌واره مێژووییه‌کان ڕێگای هاتنی گه‌شتیارانی بیانی بۆ ئێران ئاماده‌تر بکات.
نووسه‌ر: ئه‌میر حوسێن گوڵ عه‌نبه‌ر
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژکاری ڕێکخراوی گه‌شه‌پێدانی بازرگانی ئێران
وه‌رگێڕان له هه‌واڵده‌ری ئێرناوه: جام کوردی –