بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو سەرچاوە بە کەناڵی العالم ی ئێرانیی ڕاگەیاندووە کە تا ئەو کاتەی گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی حکومەتی تاران بەردەوام بێت، هیچ دانوستانێک لە گەڵ ئەو وڵاتە ناکرێت.
ڕاشیگەیاندووە کە وڵاتانی ڕۆژئاوا بە هەڵە لە لێدوانەکانی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران تێگەیشتوون و هیچ پلانێک لە لایەن تارانەوە بۆ دانوستان لە گەڵ واشنتن نییە.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە تا گەمارۆکان بەردەوام بن دانوستان ناکرێت و پێشنیاری هەنگاو بە هەنگاو بۆ دەستپێکردنی دانوستان لە گەڵ ئەمریکا لە لایەن ئێرانەوە ڕەتکراوەتەوە./.