بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەسەن نەسرووڵا لە پەیامێکدا بە بۆنەی پەیامی هاوخەمییەکەی حەزرەتی ئایەتووڵا خامنەییەوە ڕایگەیاندووە کە بە نوێنەرایەتی لە سەرجەم برادەران، زانایانی ئائینی، ئازیزان و ئەندامانی بنەماڵەی زانای تێکۆشەر خوالێخۆشبوو شێخ ئەحمەد زین سوپاس و دەستخۆشی لە بەڕێزتان دەکەم.
لەو پەیامەدا هاتووە کە لە گەڵ بەڕێزتان پەیمان دەبەستین کە ڕێگای ئەو زانا تێکۆشەرە درێژەپێدەر دەبین و بۆ مسۆگەربوونی ئامانجەکانی بەردەوام لە هەوڵ و تێکۆشاندا دەبین.
لە بەشی کۆتایی ئەو پەیامەدا هەروەها هیوای تەندرووستی و تەمەندرێژیی بۆ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و سەرکەوتنی موسڵمانان لە بەرامبەر ڕەوتی ستەمکاری جیهانی خواستووە.
پێشتر ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا هاوخەمی خۆیانی بۆ کۆچی دوایی شێخ ئەحمەد زین سەرۆکی دەستەی زانایانی موسڵمان لە لوبنان ڕاگەیاندبوو./.