جام کوردی:
هاوسه‌رێک به ناوه‌کانی سۆزان و ئیڤان مانی تا ئێستا 15 جار ڕێ و ڕه‌سمی هاوسه‌رگیرییان دووپات کردووه‌ته‌وه.
ئه‌م ژن و پیاوه که دانیشتووی ویلایه‌تی کالیفۆڕنیان له ساڵی 1996 پێکه‌وه هاوسه‌رگیرییان کردووه و له ساڵۆگه‌ری ڕێ و ڕه‌سمه‌که‌دا بڕیاریان داوه که ئه‌م ڕووداوه دووپات بکه‌نه‌وه، به‌ڵام هه‌ر جار له وڵاتێک. ئیڤان ته‌مه‌نی 41 ساڵه‌یه و سۆزان له ته‌مه‌نی 39 ساڵیدایه. سۆزان مامۆستایه‌که و ئه‌وان له مارکێتێکدا پێکه‌وه ئاشنا بوون و پاش 11 مانگ، ئه‌م ئاشنایه‌تییه بوو به هاوسه‌رگیری. ئیڤان له به‌رامبه‌ر قوتابییه‌کانی سۆزان له پۆله‌که‌یدا داوای هاوسه‌رگیری له ناوبراو کرد و ئه‌ویش ده‌ستبه‌جێ ئه‌وه‌ی قبووڵ کرد. سۆزان ده‌ڵێت هاوسه‌ره‌که‌ی باشترین پیاوی جیهانه. ده‌شڵێت زۆر هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری ده‌کات و ئه‌گه‌ری ئه‌وه نییه که ئه‌م به‌خته‌وه‌رییه له گه‌ڵ که‌سێکی دیکه بگۆڕێته‌وه. ئه‌گه‌رچی به ڕای هه‌ندێک که‌س ئه‌م هاوسه‌رگیرییه تێچووی زۆری به سه‌ر ئه‌م ژن و پیاوه‌دا سه‌پاندووه، به‌ڵام خۆیان ده‌ڵێن که ئه‌م عه‌شقه تێچووی دارایی بۆ ئه‌وان نییه.