جام کوردی:
حه‌یده‌ر ئه‌لعبادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق پێداگری له سه‌ر گۆڕانکارییه‌کانی کابینه ده‌کات. ناوبراو جه‌ختی له‌وه کردووه‌ته‌وه که کابینه‌که‌ی پێویسته له که‌سانی تکنۆکرات به دوور له هه‌ر چه‌شنه پشکخوازی سیاسی پێک بهێنرێت. واته وه‌زیره‌کان نابێت سه‌ر به هیچ پارت و لایه‌نێکی سیاسی بن تا پێش ده‌سخستنی ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵک و حکومه‌ت، ڕه‌زامه‌ندی پارته‌که‌یان به ده‌ست بێنن. به‌ڵام ڕۆژی شه‌ممه پارله‌مانی عێراق ده‌ستی ناوبراوی به‌سته‌وه. پارله‌مان دژایه‌تی پێکهێنانی ئه‌و کابینه‌یه‌ی کردووه که تێیدا پشکی لایه‌نه سیاسییه‌کان ڕه‌چاو نه‌کرێت و ڕاشیگه‌یاندووه که پێویسته پێکهێنانی حکومه‌ت به شێوازێک بێت که مافی سیاسی پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کانی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان پێشێل نه‌کات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش پێده‌چێت که‌ش و هه‌وای پێکهێنانی کابینه‌ی تکنۆکرات زیاتر دابین کرابێت. به‌یان جه‌بر زۆبه‌یدی وه‌زیری گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی عێراق و سه‌رکرده له ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی ڕایگه‌یاندووه که زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کان به‌ره‌و قۆناغی گۆڕانکاری له کابینه‌دا هه‌نگاو ده‌نێن.
ڕه‌وتی سه‌در به سه‌رۆکایه‌تی موقته‌دا سه‌در ڕایگه‌یاندووه که پشتیوانی له پێکهێنانی کابینه‌ی تکنۆکرات ده‌کات و به‌م مه‌به‌سته‌ش ته‌نانه‌ت لێژنه‌یه‌کیان پێکهێناوه تا یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆک وه‌زیران بێت. به‌ڵام شاره‌زایانی سیاسی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ڕه‌وتی سه‌در به چه‌شنێک پشکخوازی سیاسی ناو ده‌به‌ن، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م ڕه‌وته سیاسییه که‌سانێک وه‌ک تکنۆکرات به ئه‌لعبادی ده‌ناسێنێت له خۆیه‌وه نزیک بێت.
سه‌ید عه‌مار حه‌کیم، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق ڕایگه‌یاندووه که ئه‌گه‌ر حه‌یده‌ر ئه‌لعبادی به شێوازی ڕاسته‌قینه بیر له ئه‌نجامدانی چاکسازی ده‌کاته‌وه، پێویسته ئه‌م پرۆسه‌یه خۆیشی بگرێته‌وه. له وه‌ڵامی ئه‌م لێدوانه‌دا، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی پیشان داوه له پێناو پێکهێنانی کابینه‌یه‌کی تکنۆکرات واز له پۆسته‌که‌ی بێنێت.
ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆکایه‌تی نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراق وێڕای پشتیوانی له پێکهێنانی کابینه‌ی تکنۆکرات به سه‌رۆکایه‌تی حه‌یده‌ر ئه‌لعبادی، ڕایگه‌یاندووه که ئه‌م ئامانجه ده‌توانێت له ماوه‌ی 30 ڕۆژی داهاتوو مسۆگه‌ر ببێت. پێشتریش سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ماوه‌ی 30 ڕۆژه‌ی بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ دیاری کردبوو.
ڕه‌وتی سه‌در ڕایگه‌یاندووه که ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پارله‌مان و به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له ئارادایه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش ڕوو بدات ( ئه‌ڵبه‌ت به هۆی دۆخی سیاسی زاڵبووی سه‌ر عێراق ئه‌سته‌مه که ڕوو بدات ) ده‌توانێت هاوکێشه سیاسییه‌کانی عێراق به‌ره‌و گۆڕانکاری ببات.
حه‌یده‌ر ئه‌لعبادی ڕایگه‌یاندووه که له پرۆسه‌ی چاکسازییه‌کاندا سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی کابینه‌که‌ی ده‌گۆڕێت.
دوکتۆر هانی عاشوور، شرۆڤه‌کاری سیاسی سه‌باره‌ت به‌م باته‌ته به ماڵپه‌ڕی ئیلافی ڕاگه‌یاندووه: ” ئه‌گه‌رچی به‌یاننامه‌کانی ڕه‌وتی سه‌در پیشانده‌ری ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وانه سه‌باره‌ت به گۆڕانکاری له کابینه‌ی حه‌یده‌ر ئه‌لعبادی، به‌ڵام ئه‌مه‌ش به ته‌نیا به‌س نییه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌وان هه‌وڵی چه‌سپاندنی ڕا و بۆچوونه‌کانیان له کابینه‌ی داهاتوودا ده‌ده‌ن به تایبه‌ت له پله و پۆسته باڵاکاندا و ده‌یانه‌وێت که‌سانی نزیک له خۆیان پاڵ به‌و کورسییانه‌وه بده‌ن. ئه‌م بابه‌ته‌ش له کۆتاییدا هه‌ر به‌و ده‌ره‌نجامه ده‌گات که پێشتر لایه‌نه سیاسییه‌کانی عێراق له سه‌ر بنه‌مای پشکخوازی سیاسی کابینه‌یان پێکهێناوه “.
ناوبراو له درێژه‌دا سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری پێکهێنانی کابینه‌یه‌کی دیکه‌ی سیاسی – تائیفی هۆشداری دا و وتی: ” هه‌ندێک له لایه‌نه سیاسییه‌کان پێش ئه‌وه‌ی که ناوی کاندیده‌کان بگاته پارله‌مان له میدیاکانه‌وه ناویان بڵاو ده‌که‌نه‌وه تا حکومه‌ت کاری ئه‌وتۆی پێ نه‌کرێت و به ناچاری وه‌ک وه‌زیر ده‌ستنیشانیان بکات. ئه‌وان به‌م شێوازه گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر حکومه‌ت که داواکارییه‌کانیان قبووڵ بکات “.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که ناکۆکی لایه‌نه سیاسییه‌کان سه‌باره‌ت به‌م پرسه له گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیران ڕووی له زیادبوون کردووه. ڕه‌حیم دۆڕاجی نوێنه‌ری پارله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاندووه: ” به ئاماده‌بوونی ئه‌لعبادی له پارله‌مان و وتووێژه‌کانی ناوبراو له گه‌ڵ نوێنه‌رانی پارله‌مان و لایه‌نه سیاسییه‌کان، ڕوون بووه‌ته‌وه که ناوبراو ناتوانێت پلانی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات بخاته‌ڕوو، ئه‌گه‌رچی له‌و کۆبوونه‌وه‌دا سه‌رۆک وه‌زیران هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دا که چۆنیه‌تی گۆڕانکارییه‌کانی حکومه‌ت ڕوونتر بکاته‌وه، به‌ڵام ئه‌م پرسه ده‌توانێت کێشه‌کانی وڵاتی عێراق قووڵتریش بکاته‌وه “.
هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته ئه‌ندامێکی دیکه‌ی پارله‌مانی عێراق به ناوی نیازی مێعمار ڕایگه‌یاندووه: ” ئه‌لعبادی درێژه به دانوستانه‌کانی له گه‌ڵ پارله‌مان ده‌دات تا بتوانێت کابینه‌که‌ی بگۆڕێت و به پێی به‌ڵێنه‌کانی، چاکسازییه‌کان له ماوه‌ی 30 ڕۆژدا به‌ڕێوه ببات “.
حه‌یده‌ر ئه‌لعبادی له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند که حکومه‌ت پێشنیاری لایه‌نه سیاسییه‌کانی بۆ پێکهێنانی کابینه‌یه‌کی تکنۆکرات پێ قبووڵ ناکرێت و ئه‌مه‌ش به ته‌نیا مافی سه‌رۆک وه‌زیرانه که که‌سانی تکنۆکرات وه‌ک وه‌زیر بۆ وه‌رگرتنی متمانه‌ی پارله‌مان ده‌ستنیشان بکات. ناوبراو ڕۆژی شه‌ممه به ئاماده‌بوونی له پارله‌مانی عێراق داوای ئه‌وه‌ی کرد نوێنه‌رانی پارله‌مان ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی پێ بده‌ن که کابینه‌یه‌کی تکنۆکرات پێک بێنێت.