بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە لایەکی دیکەوە چەندین کۆمپانیای ئەو وڵاتەش لە ڕێگای هەناردەی چەک و پێداویستی سەربازییەوە بۆ عێراق دەستیان گەیشتە سوودێکی زۆر و تەنانەت لە ساڵی 1988 هەناردەی کەرەستە سەربازییەکان گەیشتە 500 هەزار دۆلار.
کردنەوەی تۆڕێک لە پەناگە ژێرزەوینییەکان بەشێکی دیکە لەو هەوڵانەی عێراق بوو کە لە مانگی حوزەیرانی 1982 بە بڕیاری سەدام و بەشداری ئەندازیارانی بەریتانی دەستیپێکرد. کاڵین گرافت بەرپرسی گرووپی ڕاوێژکارانی بەریتانیا لەم بوارەدا ڕایگەیاندووە کە کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە پلانی ئەوەیان پێشکەش کرد کە بۆ 48 هەزار سەربازی عێراقی شوێنی پارێزراو کرایەوە. هەر پەناگەیەک تونێلێکی پۆڵایی هەبوو و دەیتوانی شوێنی 1200 کەس بکاتەوە. لە هەر پەناگەیەک شوێنی فەرماندەیی، نەخۆشخانە، چێشتخانە، کۆگای خۆراک، ئاو و هەر پێداویستییەکی دیکە تەرخان کرابوو.
دەیڤید کێرن دیپلۆماتکاری پێشووتری ئەمریکا لە بەغدا ڕایگەیاندووە کە حکومەتی بەریتانیا تەنیا چەند هەفتە لە پاش تاوانەکەی سەدام لە کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە بە ناردنی وەزیرێکی کابینەی ئەو وڵاتە بۆ بەغدا ئاستی هاوکارییە بازرگانییەکانی بۆ عێراق بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرز کردەوە.
گۆڤاری تایمز ڕایگەیاندووە کە کۆمپانیایەکی بەریتانی ژمارەیەکی زۆر بۆمبی کیمیایی هەڵگری گازە ژەهراوییەکانی وەک هنسلین، ترۆنیات و بۆمبی هاوشێوەی ئەوانەی ئەمریکای لە شەڕی ڤێتنام هەناردەی عێراق کرد.
ناوی کۆمپانیا بەریتانییەکانی بەشدار لە پڕچەککردنی سەدام لە ڕووی سەربازییەوە ئاشکرای دەکات کە ئەو وڵاتە لە ڕووی کیمیایی و چەکی قەدەغەکراویش بە هەمان شێوە هاوکاریی بەعسییەکانی کردووە.
بە پێی لێکۆڵینەوەکانی ئەنجومەنی پاڵپشتی لە قوربانیانی چەکی کیمیایی و بە پشت بەستن بە بەڵگە بەجێماوەکان، کۆمپانیای MEED international و کۆمپانیای TMG engineering لە پڕچەککردنی سەدام بە چەکی کیمیایی ڕۆڵیان هەبووە.
ژمارەیەک لە کۆمپانیاکانیش بە هاوبەشی بەریتانیا و ئەمریکا لە دابینکردنی چەک و پێداویستییەکانی دیکەی ڕژێمی سەدام هاوکارییان کردووە.
لە بواری لۆجستی سەربازی کۆمەڵە کۆمپانیایەک هاوکاری ڕژێمەکەی سەدامیان کردووە کە ئاماژە بە ناوەکانیان دەدرێت:
Honey Well
Ti Coating
Unisys
Sperry corp
Rock Well
Hewlett_Paekard
Carl Zeiss US
Bechtel
هەروەها لە بواری پەرەپێدانی پلانی مووشەکی چەندین کۆمپانیا ڕۆڵیان لە هاوکاریکردنی سەدام و ڕژێمەکەیدا هەبووە کە ناوەکانیان بریتین لە:
Honey Well
Cemetex
Tek Tronix
Hewlett_Paekard
Est Kodak
Electronic Associates
International computer systems
EZ Logic Data system inc
ناوی ئەو کۆمپانیانەش کە لە بواری پلانی ناوەکی هاوکاریی ڕژێمی ڕووخاوی سەدامیان کردووە، بریتین لە:
Ti Coting
Unisys
Sperry corp
Tek Tronix
Leylode Vacuum systems
Mat Finningan Us
Hewlett _Paekard
Dupont
Consarc
International computer systems
Canberra Industries Inc
Axel electronic Inc
ناوی ئەو کۆمپانیا بەریتانییانە کە ڕژێمەکەی سەدامیان بە چەکی قەدەغەکراو و کۆمەڵکوژ تەیار کرد، لە ڕاپۆرتێکی 1200 لاپەڕەیی عێراق کە لە کانوونی یەکەمی ساڵی 2002 ڕادەستی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرابوو، هاتووە. ئەڵبەت ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەو کاتەدا 800 لاپەڕەی سڕیەوە کە تایبەت بوو بە هاوکاریکردنی وڵاتانی ڕۆژئاوا و کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتانە.
ڕۆژنامەی Die Tageszeitung ی ئەڵمانیا لە کانوونی یەکەمی 2002 چەندین بەشی سەرەکی ڕاپۆرتە 1200 لاپەڕەییەکەی بڵاوکردەوە./.