بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فیلمی فێستیڤاڵی زستانی ئۆنلاینی ئەمریکا لە پێنجەمین خولیدا بەڵگەفیلمی “سەمای ئەوین” لە دەرهێنانی محەمەد فەرەج زادە دەهێنەری خەڵکی سەقزی بە شایەنی خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلم زانی.
“سەمای ئەوین” چیرۆکی گیان فیدایی، ئەوین، داهێنانی هونەری و سەبووریی سدێق غەفاری، کەسایەتی فەرهەنگی سەقز دەگێڕێتەوە، کەوا حەوشەی ماڵەکەی بە وێنە و هونەر ڕازاندۆتەوە.
“سەمای ئەوین” لە دەرهێنانی محەمەد فەرەج زادە، لە لایەن فەردین مستەفاییەوە کاری پلانڕێژی بۆ کراوە و مۆسیقاکەی بەرهەمی بێهنام ئەردەڵانە و عابد حسێنی کاری وەرگێڕانی ئینگلیزی بۆ کردووە.