جام کوردی:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌واڵی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند که وه‌زاره‌تی پلاندانانی هه‌رێم سه‌رقاڵی داڕشتنی گه‌ڵاڵه‌یه‌که سه‌باره‌ت به ئاسانکاری بۆ کۆمپانیاکانی ئێران و تورکیا.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عه‌بدووڵا ئاکره‌یی وتی: 50 کۆمپانیای تورکیا و 16 کۆمپانیای ئێرانی له کۆبوونه‌وه‌یان له گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلاندانانی هه‌رێم چۆنیه‌تی دابین کردنی بودجه‌ی پێویستی پرۆژه‌کانیان تاوتوێ کردووه.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: له‌و کۆبوونه‌وه‌دا وه‌زاره‌تی پلاندانان ڕایگه‌یاند که سه‌باره‌ت به دابین کردنی بودجه‌ی پێویست بۆ ئه‌و پرۆژانه که سه‌رجه‌میان ستراتیژین، پلانی پێویستی ده‌بێت و هه‌وڵ ده‌دات که بودجه‌یان به زووترین کات بۆ دابین بکرێت تا ڕه‌وتی جێبه‌جێ کردنیان تووشی ڕاوه‌ستان نه‌بێت.
عه‌بدووڵا ئاکره‌یی ڕوونیکرده‌وه: قه‌یرانی دارایی له هه‌رێمی کوردستان بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که وه‌زاره‌ته‌کانی حکومه‌ت هه‌وڵی چاره‌سه‌ربوونی ئه‌م قه‌یرانه بده‌ن و به تایبه‌ت پرۆژه ستراتیژییه‌کان که گرنگی زۆریان بۆ کوردستان هه‌یه.
شایانی ئاماژه‌یه په‌کخستنی ئیش و کاری کۆمپانیاکان به هۆی نه‌بوونی بودجه‌ی پێویست و قه‌یرانی ئابوری به یه‌کێک له گه‌وره‌ترین کێشه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌م دۆخه‌دا داده‌نرێت.