بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هەفتەی داهاتوو سەردانی چەند وڵاتێکی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.
ماریا زاخارووا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە لاوڕۆڤ لە 8 تا 12 ی ئەم مانگە سەردانی هەر یەک لە وڵاتانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، سعوودیە و قەتەر دەکات.
ئەو دیپلۆماتکارەی ڕووسیا وتی کە ئامانج لەو سەردانەش پەرەپێدانی هاوکارییە ئابورییەکان، وتووێژ لە سەر دۆخی ناوچەکە و هەماهەنگی لە سەر بازاڕەکانی نەوت و گازە./.