بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمین محەممەد حەتیت شارەزا لە کاروباری سەربازی و ستراتیژی لوبنان لە کاردانەوەی بەرامبەر بە هێرشە ڕۆکێتییەکەی سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد ڕایگەیاند کە ئەو هێرشە هەڵگری سێ پەیامە.
حەتیت وتی: پەیامی یەکەم تۆڵەی خوێنی شەهیدان لە دەیرەزۆر، پەیامی دووەم ڕەتکردنەوەی داگیرکاری ئەمریکا لە عێراق و پەیامی سێهەم ئازایەتی لە بڕیاری بەرەنگاربوونەوەی ئەم داگیرکارییە.
ڕۆژی چوارشەممە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کە شوێنی جێگیربوونی هێزەکانی ئەمریکایە لە پارێزگای ئەنباری عێراق کرایە ئامانج./.