بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زیاد سەباغ وەزیری پیشەسازی سوریا ڕایگەیاند کە ئەو ڕێکەوتنە ڕۆژی سێ شەممە بە ئامادەبوونی سۆرنا ستاری جێگری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری زانستی و جەواد تورک ئابادی باڵیۆزی ئەم وڵاتە لە دیمەشق واژۆ کراوە.
وەزیری پیشەسازی سوریا ئەو ڕێکەوتنەی بۆ گەشەپێدانی وڵاتەکەی بە گرنگ ناو برد و وتی کە لە ئەنجامی ڕێکەوتنەکە کۆمپانیای هاوبەشی ئێران – سوریا بە ناوی سیامکۆ لە بواری وەبەرهێنانی ئۆتۆمبێل چالاک دەکرێتەوە.
ئەو کۆمپانیایە ساڵی 2019 بە هۆی سزاکان و هەلومەرجی ناوخۆی سوریاوە کارەکانی ڕاگرتووە.
سوریا لە ساڵی 2011 سیاسەتی قەدەغەی هاوردەی ئۆتۆمبێلی جێبەجێ کردووە و تەنیا موڵەتی هاوردەکردنی ئەشیا و پارچەی پێویست بۆ وەبەرهێنانی ئۆتۆمبێل دەدات.
کۆمپانیای سیامکۆ بۆ وەبەرهێنانی ئۆتۆمبێل ساڵی 2007 لە شاری پیشەسازی عەدرا لە نزیک دیمەشق دەستی بەکارەکانی کرد و یەکەم ئۆتۆمبێلی بە ناوی شام ڕەوانەی بازاڕەکانی سوریا کرد./.










